ژیانا سەدان سەرنشینان ژمرنێ رزگاركر
خەندان
هێڵێكی ئاسمانی چین یەكێك لە فرۆكەوانەكانی خۆی بە سێ ملیۆن یەن (360 هەزار یۆرۆ) خەڵاتكرد بەهۆی ئەوەی رێگریكرد لە پێكادانی نێوان دوو فرۆكە كە ئەگەر روویبدایە دەبووە هۆی مردنی 439 لەسەرنشینانی هەردوو فڕۆكەكە.
رووداواكەش مانگی رابردوو روویداوە كاتێك “هی چاو” فرۆكەوانی فرۆكەی ئیربەس ئەی 330 لەكاتی بەرزبوونەوەی فڕۆكەكەی بۆ ئاسمان لە فرۆكەخانەیەك لەشاری شەنگەهای، رووبەرووی فرۆكەیەكی تر بۆتەوە لەهەمان ئەو رێرەوەی لەسەربووە وەك رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویكردۆتەوە.
هی چاو خێراكردنی فرۆكەكەیی و بەرزبوونەوە بەسەر فرۆكەكەی دیكەدا هەڵبژاردوەو بەوهۆیەوە خۆی پاراستووە لەپێكادان لەگەڵ فڕۆكەكەی تردا بەدووری تەنها 19 مەتر.
ساتی رزگاركردنی هەردوو فڕۆكە نەفەرهەڵگرەكی چین لەپێكادان لەلایەن هی چاو-ی فڕۆكەوانەوە
ئەو روداوە ترسناكە لەرێرەوی ژمارە 36 ئێڵ فرۆكەخانەی هۆنگكیاوی نێودەوڵەتی لە شەنگەهای لە رۆژی 11ی ئۆكتۆبەر لەكاتژمێر 12 و 4 خولەكی شەو رویداوە .
بەرێوبەری هێڵی ئاسمانی سیڤیل لە چین بە وێنەی كۆپیكراوی ئەو روداوەی لەمیانەی لێكۆلینەوەكردن لەروداوەكە لەمانگی رابردوودا بڵاوكردەوە. بەگوێرەی لێكۆلینەوەكان هۆكاری ئەو روداوە بەهۆی هەڵەو پەیوەندی نێوان تیمی كۆنترۆڵی ترافیكی فرۆكەخانەودەستەی كۆنترۆڵی فرۆكەكە بووە.
هێڵكاری روونكردنەوەی ئەو هەڵەیەی كە روویداو بەهۆیەوە ژیانی سەدان سەرنشینی دووفڕۆكە كەوتنە مەترسییەوە
لەكاتێكدا هی چاو خەڵاتكراوە ، بەرپرسانی فڕۆكەوانی چین مۆڵەتیان لە دوو ئەندامی كۆنترۆڵی فرۆكەخانەكە سەندۆتەوە كە بەرپرسیاری روداوەكە بوون و سزای 13 بەرپرسی هەمان بەشیان داوە.
هی چاو لەكاتی رێزلێنان و وەرگرتنی خەڵاتە گرانبەهاكەی
هەر لەمەراسیمی خەلاتكردنی ئەو فرۆكەوانەدا , تاقمی فرۆكەوانیش بە 600 هەزار یەن (71) هەزار یۆرۆ خەڵاتكران .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
