شبكة لالش الاعلامية

تاكە ژنا رەشپيستە دوو زارۆكێن سپی پيست دبت

تاكە ژنا رەشپيستە دوو زارۆكێن سپی پيست دبت

K24 – ھەولێر

لە ملیۆنێكدا حاڵەتێك روو دەدات ژنی رەش پێست منداڵی سپی پێستی ببێت، بەڵام ئەم ژنە دووەمین منداڵی سپی پێستی چاوشینی لە دایك بوو و دكتۆرەكانی سەرسام كرد.

بەپێی ھەواڵێی دەیلی مەیل، كاسرین ھۆوارس شرۆڤەكاری دارایی 35 ساڵی بە رەگەز خەڵكی نایجێریایە، كاتێ مامانەكەی كچە تازە لە دایكبووەكەی پێ دەدات بە سەرسوڕمانییەوە دبینێت كچەكەشی وەك براكە گەورەكەی سپی پێستە و بیری ئەوەشی كردبوو لەوانەیە بە ھەڵە پێدرابێت.

ئەوە تاكە ژنی رەشپێستە لە جیھاندا كە دوو منداڵی سپی پێستی چاوشینی ھەیە.

ھاوژینە ئەو ژنە، ریچاردی 37 ساڵی ئەندازیارە و بە تەواوەتی سپی پێستە.

دەشڵێت “ھەر كاتێك خەڵك بۆ یەكەمجار لەگەڵ ئەو منداڵانە دەمبینن دووچاری سەرلێشێواوی دەبن”.

باس لەوەش دەكات “ماندوو بووە لەوەی خەڵك ئەوەندە لەسەر شەقام رایدەگرن و پرسیاری ئەوەی لێدەكەن كە ئایا ئەو دایكی ئەو منداڵانەیە. خەڵك بە سەختی تێدەگات چۆن من دوو منداڵی سپی پێستم ھەیە”.

JS

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لڤى گوندى يێ شوو بکت دئێته‌ ده‌رێخستن 

Lalish Duhok

خەلکێ ڤی گوندی ل ژێر ئەردیدا دژین

Lalish Duhok

زه‌لامه‌كى تونسی كێشا وى (10) كیلۆیه‌و ل شكه‌فتێ هاته‌ ديتن

Lalish Duhok