ئێكه‌م كه‌سێ ل بۆشايا ئاسمانى پیاسه كرى.. مر
وشه:
ئاژانسی فڕۆكه‌وانیی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی “ناسا”، مردنی كه‌شتیوان بروس ماكاندلیسی ڕاگه‌یاند كه یه‌كه‌م كه‌شتیوان بووه به ئازادی به‌بێ خۆ به‌ستنه‌وه له بۆشایییه‌كانی ئاسمان ڕۆیشتووه.
دوێنێ هه‌ینی بروس ماكاندلیس له ته‌مه‌نی 80 ساڵی كۆچی دوایی كرد، له گه‌شتی “ئه‌پۆلۆی دووه‌م” ساڵی 1969 به ته‌واوی له ئاژانسی ناسا كاری كردووه و ڕۆڵی پێ دراوه، له‌گه‌ڵ نیل ئه‌رمسترۆنج له‌و گه‌شته‌دا بوونه‌ته یه‌كه‌م كه‌س چوونه‌ته سه‌ر مانگ.
ماكاندلیس ئه‌ندامی ئه‌پۆلۆ 14 بووه ژماره‌یه‌ك خوێندنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر بۆشایییه‌كانی گه‌ردوون هه‌یه.
ساڵی 1984 له گه‌شتێكدا بۆ بۆشایییه‌كانی ئاسمان، بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا، بروس ماكاندلیس توانی له كه‌شتییه‌كه‌ی بێته ده‌ر و به‌بێ هیچ به‌سته‌رێك له بۆشایییه‌كانی ئاسمان چه‌ند هه‌نگاوێك بنێ، له ساڵی 1990 هۆكار بوو بۆ دروستكردنی تیلسكۆبی “هابیل” كه ده‌توانێ گالاكسییه دووره‌كان ببینێ.
له‌و گه‌شته‌ی ساڵی 1984 كه به كه‌شتیی مه‌كۆك چالنجه‌ر ئه‌نجامی دا، زیره‌كییه‌كی تایبه‌تی به‌كار هێنا و دواتر بووه ڕێسا بۆ كه‌شتیوانه‌كانی تر، ئه‌ویش بریتی بوو له فێڵی 300 پاوه‌ن كه وا ده‌خات فڕۆكه‌كه خێرایی كه‌متر ببێته‌وه و وزه‌ی زیاتری پێ بمێنێ، له‌وێ قسه‌یه‌كی هه‌میشه به‌ده‌م خۆیه‌وه ده‌گوته‌وه: ئه‌وانه‌ی زۆر ئێره‌ییت پێ ده‌به‌ن، نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له خۆشییه‌كی زۆردایت.
سه‌رچاوه/ شه‌رق ئه‌وسه‌ت
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
