دەستنوسهكێ ئاینشتاین ب نرخهكێ بلند هاته فرۆشتن
خەندان-
ئەلبێرت ئاینشتاین، زانای ناوداری ئەڵمانی بواری فیزیا، لە ساڵانی تەمەنیدا چەندین نامە و یادگاری نویسیوە لە ئێستادا لە فرۆشی مەزاددا زۆرجار بە نرخی خەیاڵی دەکڕدرێن و دەفرۆشرێن.
نامەیەکی لەمەوپێش نەبینراوی ئاینشتاین بە نزیکەی 30 هەزار پاوەند فرۆشرا، ئاینشتاین نامەکەی لە ساڵی 1938دا نوسیوە و تیایدا پێشبینی خۆی بۆ بارودۆخی ئەوروپا لەژێر حوکمڕانی ئادۆڵف هیتلەردا دەخاتە روو.
ئاینشتاین نامەکەی بۆ میشێل بێسۆ-ی ئەندازیار و هاوڕێی نزیکی نوسیوە، تیایدا ئاماژە بەوە دەدات کە لەبەر سیاسەتی هیتلەر هیچ هیوایەکی بە داهاتووی وڵاتە ئەوروپییەکان نەماوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، باسی چەند بابەتێکی پەیوەست بە سیاسەتی کۆمیونیستی روسیای ئەو کاتە دەکات و پێشبینی دەکات کە هێرشی هیتلەر بۆسەر روسیا شکست بهێنێت.
نامەکە درێژی 11 ئینچە و پانی 8.5 ئینچە، زەرفە ئەسڵییەکەی خۆی لەگەڵدا ماوە و لە کۆتاییدا واژوویەکی گەورەی ئاینشتاینی لەسەرە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
