شبكة لالش الاعلامية

زه‌لامه‌كى 18 ساله‌ تیشێرتێ خۆ نەگهۆڕيه‌

زه‌لامه‌كى 18 ساله‌ تیشێرتێ خۆ نەگهۆڕيه‌

خەندان-

کچێک بەناوی ریایرۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەکی باوکی داناوەو باسی لەوە کردووە ماوەی 18 ساڵە باوکی تیشێرتەکەی نەگۆڕیوەو بەردەوام دەیشوات و دەیپۆشێتەوە، هۆکارەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ یادگارییەکی ئەو پیاوە لەماوەی رابردوودا.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی ئەو کچە لەنێو کەلوپەلەکانی باوکیدا وێنەیەک دەدۆزێتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی باوکی لە مانگی هەنگوینیدا لەگەڵ دایکیدا چرکاندوویەتی، لەو وێنەیەدا باوکی بەو تیشێرتە سەوزەوە وێنەکەی گرتووە، بەڵام دایکی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستداوەو هەربۆیە باوکی بەردەوام ئەو تیشێرتە دەپۆشێت وەک یادگارییەک و وەفایەک بۆ هاوسەرەکەی.

ئەو پیاوە ماوەی 18 ساڵە هاوسەرەکەی مردووەو تائێستا ئەو تیشێرتەی نەگۆڕیوە کە لە جۆری مارکای پۆلۆیە.

ئەو کچە باس لەوەشدەکات هەرکات تیشێرتەکەی باوکی کونێکی تێبکەوێت یان بدڕێت یان شی ببێتەوە، ئەوا دەستەبجێ باوکی چاکی دەکاتەوەو لەبەریدەکاتەوە.

ئەو کچە دەڵێت “هەموو کات لە باوکم پرسیوە بۆ ئەو تیشێرتە فڕێ نادات یان یەکێکی تر لەبەربکات؟ باوکی لە وەڵامدا وتوویەتی هەرگیز ئەو تیشێرتە فڕی نادات، چونکە یادگارییەکی تایبەتی لەگەڵدا هەیە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بووكا سیخور

Lalish Duhok

دامه‌زرێنه‌رێ فه‌یسبوكى خانيێن خۆ ب 31 ملیۆن دۆلاران فرۆت

Lalish Duhok

بزنه‌ك هه‌ڤ ‌شێوێ مرۆڤى ژ‌ دایك دبت

Lalish Duhok