شبكة لالش الاعلامية

پێنج خوارن زیانێ ب جوانى يا ددانێن ته‌ دگەهينت 

پێنج خوارن زیانێ ب جوانى يا ددانێن ته‌ دگەهينت 

خەندان لایف-

ئەگەر دەتەوێت ھەمیشە خاوەنی ددانێکی تەندروست بیت و دیمەنێکی جوان بدات بە رووخسارت بەتایبەت لەکاتی پێکەنیندا، ئەوا گرنگە واز لە خواردنی زیان بەخش بھێنیت یان لایەنی کەم کەمیبکەیتەوە.

پێنج جۆری خواردن و خواردنەوە زیان بە ددانەکانت دەگەیەنێت و جوانی و سپێتییەکەی دەشارێتەوە، ھاوکات ھۆکارێکە بۆ کلۆربوون:

١-خواردنەوە گازیەکان، کە لە ئێستادا لای ھەندێک کەس بووتە خواردنی ھەمیشەی و زیانی بۆ ددانەکان ھەیە، ئەمە جگە لە کاریگەری سلبی بۆ تەندروستیت.

٢-سرکە و جۆرەکانی، واتە ھەموو ئەو پێکھاتانەی رێژەی ترشیان زۆر بەرزە مەترسی بۆ ددانەکان ھەیە و جوانی ئەو ددانانە لەناودەبات.

٣-چای میوەکان، بێگومان بیستومانە کە چا و قاوە زیانی بۆ ددان ھەیە، بەڵام ھەر بەھەمان شێوە چای میوەکان یان سەوزەکانیش ھاوشێوەی ئەوان زیانی ھەیە بۆ ددانەکان.

٤-سۆسی مەعکەرۆنی سور کە یەکێکە لە خواردنە بەتامەکان، بەڵام زیان بە ددانە دەگەیەنێت، بەڵام دەتوانیت پێش خواردنی قەرنابیت یان سپێناخ بخۆیت لەپێناو پاراستنی.

٥-سەھۆڵ کە رەنگە لە ھاویندا زۆر بخورێت، بەڵام زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت و سپێتی تێکدەدات.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئێران مامۆستايێن “ناشرین” دوور دئێخت 

Lalish Duhok

ئاگه‌هداری مەترسيێن هنده‌ك کرێمێن دژى رۆژێ بن

Lalish Duhok

چار رۆژ بۆ نەورۆزێ یێن ماین وجهەکێ تایبەت بۆ خوە گرتیە

Lalish Duhok