رۆنی كه‌ره‌فسێ بخۆ بۆ ساخله‌ميه‌كا باشتر
وشه
كه‌ره‌وز به یه‌كێك له سه‌وزه ناسراوه‌كانی دنیا داده‌نرێت به‌وه‌ی له زۆرترین خواردن به‌كار ده‌ھێنرێت، به‌وه‌ش جیا ده‌كرێته‌وه تام و بۆنێكی دیاریكراوی ھه‌یه و سووده‌كانیشی زۆرن.
به‌پێی چه‌ند ھه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕه جیهانییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه و ده‌ركه‌وتووه ڕۆنی كه‌ره‌وز، ڕێژه‌ی شه‌كری خوێن ڕێك ده‌خات له ناو خوێن، كۆلیسترۆڵ كه‌م ده‌كاته‌وه و چه‌ور جه‌سته ناھێڵێت، ھه‌روه‌ھا ناھێڵێت جه‌سته چه‌وری بمژێت.
جگه له‌وه‌یش ئه‌م چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه ته‌ندروستییانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:
ئه‌م ڕۆنه دژی گرژبوونه و یارمه‌تی نه‌ھێشتنی نه‌خۆشیی قۆڵۆن ده‌دات، چاره‌سه‌ری كۆكه ده‌كات، ھه‌روه‌ھا به چاره‌سه‌رێكی گونجاوی زڕانی خه‌و و دڵه‌ڕاوكێ داده‌نرێ.
به‌شێكی زۆری خه‌ڵك به ده‌ست ئه‌ستووربوونی سك و ده‌رچوونی گازه‌كان ده‌ناڵێنن، ئه‌م ڕۆنه یارمه‌تیده‌ره بۆ ڕێكخستنی كرداری ھه‌رس و ناھێڵێت تووشی ترشانی گه‌ده ببن.
ئه‌م ڕۆنه له پێكھاته‌ی “لینالۆل” كه پێكھاته‌یه‌كی دژه ئۆكسانه، به چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ر داده‌نرێت بۆ ھێوركردنه‌وه‌ی ئازاری جه‌سته به گشتی و به تایبه‌تی بۆ ئازاری سوڕی مانگانه باشه، چاره‌سه‌رێكی باشیشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی سكچوون ده‌بن، جگه له‌وه‌ش ئازاری گه‌ده ناھێڵێت.
سه‌رچاوه/.healthbenefitstimes
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
