شبكة لالش الاعلامية

نیشانێن ده‌ست پێكى يێن رۆماتیزما زارۆكان بزانە

نیشانێن ده‌ست پێكى يێن رۆماتیزما زارۆكان بزانە
رووداو-سلێمانی

پرۆفیسۆرێکی ئەڵمانی دەڵێ ئاوسانی جومگەکان بە گشتی و ئەژنۆ بە تایبەت لە منداڵاندا لە دیارترین نیشانەکانی تووشبوونیانە بە رۆماتیزم.

کریستین مێندێن، پسپۆڕی رۆماتیزمەی منداڵان لە ئەڵمانیا، دەڵێ ئەگەر ئەو ئاوسانە دوای چەند هەفتەیەک هەر بەردەوامبوو، ئەوە پێویست دەکات راوێژ بە پسپۆڕی جومگە و رۆماتیزم بکرێ، چونکە دوورنییە نیشانەی تووشبوون بێ بە رۆماتیزمەی درێژخایەنی منداڵان (juvenile idiopathic arthritis).

کەم جووڵاندنی جومگەکە نیشانەیەکی دیکەیە، بە جۆرێک منداڵەکە ناتوانێ بە تەواوی رێکی بکاتەوە و بەشێوەیەکی ئاسایی لەسەری بجوڵێ.

پزیشکە ئەڵمانییەکە، لە رێگەی ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانییەوە، رێنمایی خەڵکی کردووە کە هەر زوو خەم لە رۆماتیزمەی منداڵەکانیان بخۆن و بەپیی رێنماییەکانی پزیشکی پسپۆڕ مامەڵەی لەگەڵ بکەن، چونکە تاکو زوو جارەسەر بکرێ، لێکەوتەی هەمیشەیی و درێژخایەنی کەمتر دەبێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

روونشتنا بەردەوام مەترسیا مرنێ زێده‌ دكت 

Lalish Duhok

مێشک رۆژانە پێتڤى ب دوو لێته‌رێن ئاڤێ يه‌  

Lalish Duhok

ئەڤ ماسییە ب دراڤه‌كى خەیالی هاته‌ فرۆشتن 

Lalish Duhok