شبكة لالش الاعلامية

شاهجوانا عێراقێ:نه‌وێرم ڤه‌گه‌رمه‌ وه‌لاتێ خۆ 

شاهجوانا عێراقێ:نه‌وێرم ڤه‌گه‌رمه‌ وه‌لاتێ خۆ 
باسنيوز:
شاجوانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەھۆی باڵادەستیی گرووپ و میلیشیا چەکدارییە توندڕەوەکان، ناوێرێ بگەڕێتەوە وڵاتەکەی.

سارە عیدان، شاجوانی عێراق لە چاوپێکەوتنی کەناڵێکی ئیسرائیلی، رایگەیاندووە، خەڵکێکی زۆر لە عێراق ھەیە کێشەیان لەگەڵ ئیسرائیل و گەلی جوولەکە نییە.

سارە عیدان ھەروەھا رایگەیاندووە، بەھۆی ئەوەی سەردانی ئیسرائیلی کردووە، ناوێرێ بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و خێزانەکەشی ناچار بوون عێراق بەجێ بھێڵن، ”منیش ناگەڕێمەوە عێراق و ژیانی خۆم ناخەمە مەترسییەوە“.

پێشتر شاجوانی عێراق چەند وێنەیەکی خۆی لە ئیسرائیل لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە، کە بوونە ھۆی ناڕەزایی خەڵکی عێراق و پێیان وابوو سارە پشتگیریی ئیسرائیل دژی حەرەب دەکات.

لە عێراق، بەھۆی ناکارایی ھێزە ئەمنییەکان، دەیان میلیشیا و گرووپی چەکداری بڵاو بوونەتەوە و بە ئارەزووی خۆیان و دوور لە یاسا خەڵکی دەگرن، دەڕفێنن و دەکوژن، جگە لە ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی.

ئیسرائیل وڵاتێکی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە، کەوتووەتە سەر دەریای ناوەڕاست و بە وڵاتانی لوبنان، سووریا، ئوردن، فەلەستین و میسر دەورەدراوە. لە سەرەتای دامەزراندنی ئیسرائیل لە ساڵی 1948ـەوە، وڵاتانی عەرەب بە دوژمنی خۆیانی دادەنێن و بەردەوام ھەڕەشەی سڕینەوەی لەسەر نەخشە، دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كاریگەریا دووگیانبوونێ ل بن تەمەنێ 18 ساليێ چى یە؟

Lalish Duhok

نابیت هه‌موو كه‌سان ژ خوه‌ رازى كه‌ین

Lalish Duhok

مه‌ترسیێن ڤه‌خوارنا كهولیان بۆ ته‌ندروستی يا مرۆڤى

Lalish Duhok