شبكة لالش الاعلامية

ساڵانە سەدان هەزار كەس ب ئه‌گه‌را زێده‌ كاركرنێ گيانێ خۆ ژ ده‌ست دده‌ن

ساڵانە سەدان هەزار كەس ب ئه‌گه‌را زێده‌ كاركرنێ گيانێ خۆ ژ ده‌ست دده‌ن

وشه‌:

بێكاری كێشەیەكی گەورەیە و مرۆڤ تووشی چەندان نەخۆشی و كێشە دەكات، هاوكات كاركردنی زۆر بۆ چەندان سەعاتی رۆژانە، ئەویش زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، رێكخراوی تەندروستی جیهانی وریایی لە كاركردنی زۆر دەدات.

ئەمڕۆ دووشەم رێكخراوەكە رای گەیاند، كاركردن بۆ چەندان سەعاتی دوورودرێژ، دەبێتە هۆی لەناوبردنی سەدان هەزار كەس ساڵانە و رەنگە ئەو حاڵەتە بەهۆی كۆرۆنا زیاتر ببێت، بەپێی توێژینەوەیەك كە لە بڵاوكراوەی خولی “ژینگەی نێودەوڵەتی”ی بڵاو كراوەتەوە، لە 2016 نزیكەی 745 هەزار كەس بە سەكتەی مێشك یان نەخۆشییەكانی دڵی پێوەست بە كاركردن بۆ سەعاتێكی زۆر گیانیان لەدەست داوە.
كاركردن لە ماڵەوە و سستبوونی ئابووری جیهان مەترسییەكان زیاتر دەكەن
ماریا نیرا، بەڕێوەبەری كارگێڕیی ژینگە و گۆڕانكاریی كەشوهەوا و تەندروستی لە رێكخراوەكە دەڵێت، كاركردن بۆ ماوەی 55 سەعات یان زیاتر لە هەفتەیەك، مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر تەندروستی، لەوكاتەی توێژینەوەكە ئاماژەی كرد كە 72%ی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە پیاون و لە ناوەڕاستی تەمەن بەرەو سەرەوە بوونە و زیاتریان خەڵكی چین و ژاپۆن و ئوسترالیان.

بەپێی توێژینەوەكە، لەسەر بنەمای زانیارییەكان لە 194 دەوڵەت، دەركەوتووە كە كە كاركردنی هەفتانە بۆ ماوەی 55 سەعات و بۆ سەرەوە، پێوەستە بە زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە سەكتەی مێشك بە رێژەی 35% و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بە رێژەی 17%، بە بەراورد بەوانەی لە نێوان 35 بۆ 40 سەعاتی هەفتانە كار دەكەن. بەوپێیەیش كە توێژینەوەكە ماوەی پێش دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێتەوە، بۆیە بەرپرسانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی پێیان وایە كە كاركردن لە ماڵەوە و سستبوونی ئابووری جیهان، رەنگە مەترسییەكان زیاتر بكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مارادۆنای ره‌فتارێن مۆندیالا 1986 ب هه‌ڤالینی دووباره‌كرن

Lalish Duhok

ئيرۆ رۆژا جیهانی يا خووندنێ يه‌

Lalish Duhok

چاوان جوانترین وێنێ سێلفی دێ گرى

Lalish Duhok