شبكة لالش الاعلامية

پەريا دەریايى ژدایکبوو

پەريا دەریايى ژدایکبوو

خەندان- 

ژنێکی خەڵكی هندستان بەشێوەیەکی سروشتی مندڵێکی بوو، بەڵام ئەوەی بووە مایەی شۆکی دایکەکەو پزیشکەکان، منداڵەکە لەشێوەی پەری دەریادا هاتووەتە دنیاوە.

پزیشکەکان نەیانتوانی رەگەزی منداڵەکە دیاریبکەن، چونکە بەهۆی پێکەوەنووسانی قاچەکانی هیچ رەگەزێکی لە نێر یان مێ دەرنەخستووە، دوای چوار کاتژمێریش لە لەدایکبوونی گیانی لەدەستداوە.

ئەوە بۆ دووەمجارە منداڵێکی لەو جۆرە لە هندستان لەدایکدەبێت و بەو هۆیەوە جۆری ئەو لەدایکبوونەیان ناوناوە نەخۆشی پەری دەریا، منداڵی یەکەمیش دوای 10 خولەک گیانی لەدەستداوە.

دایکی منداڵەکە ناوی مسکۆرا پیپیەو تەمەنی 23 ساڵە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئەو منداڵەی بووە، بەڵام بەو هۆیەوە لەبەر هەژاری پارەی نەبووە لەکاتی دووگیانیدا تیشکی سۆنەر بگرێت، تا ئەو رۆژەی منداڵەکەی لەدایکبووە نەیزانیوە تووشی نەخۆشی پەری دەریا بووە.

سودیب ساهای پزیشکی تایبەتمەند لەو نەخۆشخانەیەی منداڵەکەی تێدا لەدایکبووە وتوویەتی “بەهۆی کەمدەرامەتییەوە دایکەکە نەیتوانیوە بەرنامەیەکی خۆراکی بەسوود لەکاتی دووگیانیدا بەکاربهێنێت، هەربۆیە منداڵەکەی بەو جۆرە لەدایکبووەو تووشی ئەو جۆرە نەخۆشییە بووە کە وەک حاڵەتێکی دەگمەن ناودەبرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تشته‌كى سه‌ير ل ئاسمانى ده‌ردكه‌فت 

Lalish Duhok

پشتى ملیۆنه‌ك و 300 هه‌زار دۆلار بۆ ده‌رچووين خۆی كوشت

Lalish Duhok

پەیامێكی نهێنی شاژن ئەلیزابێس

Lalish Duhok