ب رێيا ره‌نگێ ترومبێلا خۆ كه‌سایه‌تيا خۆ بناسه
K24- هه‌ولێر
ئه‌و ره‌نگانه‌ی له له‌ده‌وروبه‌رماندان زۆرجار، چه‌ندین سیفات و خه‌سڵه‌تی كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كانمان بۆ روون ده‌كاته‌وه له‌رووی ده‌ستینیشان كردن و حه‌زو ئاره‌زوو و خواستی مرۆڤه‌كان، روونتره بڵێن جۆری كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كانمان بۆ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌توانین هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكه‌ین وه‌كو خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بڕیار له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی مرۆڤ بده‌ین.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له زانكۆی ئۆكڵاند له نیوزلاندا، تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ له‌رێگه‌ی ره‌نگی ئۆتۆمبێله‌وه، ئه‌نجامدراوه، تێیدا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه كه‌سایه‌تییه‌كانی به‌گوێره‌ی ره‌نگه‌كانی ئۆتۆمبێل شیكردووه‌ته‌وه:-
1-ره‌نگی خۆڵه‌مێشی:-
مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه تۆ كه‌سێكیت زیاتر په‌یوه‌یستیت به‌دابونه‌رێته‌وه، ناته‌وێ له رێكاره یاساییه‌كانی دابونه‌رێت و كه‌له‌پووری باب‌و باپیرانت دووربكه‌ویته‌وه، هه‌روه‌ها ئاره‌زووت له ژیانێكی ساده‌یه به‌جۆرێك هاوسه‌نگ بیت له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌كانی ده‌وروبه‌رت و هه‌وڵده‌ده‌یت رووبه‌ڕووی كێشه‌و گرفته‌كانی ژیان ببیته‌وه.
2-ره‌نگی زیوی:
ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌م جۆره ره‌نگه‌یه یاخود حه‌زی پێ ده‌كه‌یت، مانای وایه تۆ كه‌سایه‌تییه‌كی داهێنه‌ری، حه‌ز ده‌كه‌یت كاری نوێ فێربیت و بازرگانی بكه‌یت.
3-ره‌نگی شین:
ره‌نگی شین به‌مانای كه‌سایه‌تییه‌كی به‌سۆز و به‌زه‌یی و گه‌شبینی دێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی راستگۆ و هێمنه و هه‌ستێكی به‌هێزی هه‌یه.
4-ره‌نگی سه‌وز:
ئه‌گه‌ر تۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ره‌نگی سه‌وزه یاخود حه‌زت پێیه‌تی، مانای وایه تۆ هه‌ستێكی به‌هیزت هه‌یه و بیر له قسه‌ی خه‌ڵكی ناكه‌یته‌وه و ئه‌وه‌ندی لات جێگای بایه‌خ نییه.
5-ره‌نگی قاوه‌یی یان بێجی:
خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی ئه‌م دوو ره‌نگه، واتا ئه‌م كه‌سایه‌تییه راستگۆیه و حه‌ز به كڕینی هه‌موو شتێكی نوێ ناكه‌ن و ره‌نگی ئۆتۆمبێلیش ئه‌وه‌نده به‌لایانه‌وه گرنگ نییه، حه‌زیش به‌ژیانێكی ساده‌و ساكار ده‌كه‌ن و زۆر چاوبرسی نین.
6-ره‌نگی زه‌رد و زێڕی:
ره‌نگی زرد یاخود زێڕی به‌مانا ره‌نگی خۆشی و شادی دێت، ئه‌گه‌ر تۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ئه‌م جۆره ره‌نگه‌یه ئه‌مه مانای وایه تۆ له‌ژێر دروشمی (نیگه‌ران مه‌به و دڵخۆشبه) ده‌ژیت و هه‌میشه مێشكت كراوه‌یه‌و حه‌زیشت له‌كاری بازرگانییه.
7-ره‌نگی پرته‌قاڵی:
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئۆتۆمبێلی ره‌نگی پرته‌قاڵی لێده‌خوڕن، كه‌سانێكن حه‌زیان به‌ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و كاری خێره و له ژیانیشدا كه‌سانی چاونه‌ترسن.
8-ره‌نگی ره‌ش:
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ره‌نگی ره‌شه، واتا تۆ جۆره كه‌سایه‌تییه‌كی شكۆدار و به‌هێز و میهره‌بان و به‌خشنده‌یان هه‌یه و به‌رده‌وام ناو كۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌رده‌كه‌ون، هه‌ر بۆیه‌ش زۆربه‌ی سه‌رۆكه‌كانی دونیا ئۆتۆمبێلیان ره‌نگی ره‌شه.
9-ره‌نگی سپی:
ره‌نگی سپی به‌مانای راستگۆیی و ده‌ستپاكی دێت، كه‌سایه‌تی ئه‌م ره‌نگه حه‌زی به شتی جوان و ناوازه هه‌یه به‌رده‌وامیش ژیان به‌ساده‌یی به‌ڕێده‌كه‌ن و حه‌ز به ئاژاوه ناكه‌ن.
10-ره‌نگی سوور:
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان ره‌نگی سووره، كه‌سانێكی به‌پرۆشن بۆ ژیان، حه‌ز به چێژ ده‌كه‌ن زیاتر له هه‌ر كه‌سانێكی دیكه، جگه له‌مه‌ش به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن به‌خێراترین كات به‌سه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی ژیاندا زاڵ‌بن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
