جیهان چاڤه‌ڕێی ژڤانێ “هه‌يڤا زه‌به‌لاحه”
K24 – هه‌ولێر:
زانایانی ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئه‌مه‌ریكا (ناسا)، پێشبینی روودانی دیارده‌یه‌كی فه‌له‌كی ده‌گمه‌ن ده‌كه‌ن، كه 68 ساڵه رووینه‌داوه، ئه‌ویش ده‌ركه‌وتنی “مانگی زه‌به‌لاحه”، كه به ئینگلیزی “سووپه‌ر موون”ه.
زانایانی ناسا پێشبینی ده‌كه‌ن، ئه‌و دیارده‌یه رۆژی 14ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016 رووبدات، كه مانگ به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر و رووناكییه‌كی زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌م دیارده‌یه‌ش تا ساڵی 2034 دووباره نابێته‌وه.
به گوێره‌ی سایتی “Science Alert” زانایان رایانگه‌یاندووه، رۆژی 14ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر، مانگ به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر به رێژه‌ی 14% ده‌رده‌كه‌وێت و به رێژه‌ی 30%یش له رووناكییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت.
زانایانی ناسا ده‌ڵێن: “دیارده‌ی مانگی زه‌به‌لاح، ئه‌و كاته رووده‌دات كه مانگ پڕ بێت و له نزیكترین خاڵی خووڵگه‌یی خۆی بێت له‌گه‌ڵ زه‌وی”.
به‌و پێیه‌ی سووڕانه‌وه‌ی مانگ به ده‌وری گۆی زه‌ویدا، له‌سه‌ر خوولگه‌یه‌كی هێلكه‌ییه‌كه و نزیكترین خاڵێ له‌و خوولگه‌یه‌ی زه‌وی، نزیكه‌ی 48 هه‌زار و 280 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
دیارده‌ی “مانگی زه‌به‌لاح” رۆژی 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، روویدا، به‌ڵام قه‌باره‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌مجاره نابێت كه پێشبینی ده‌كرێت، به‌ڵكو ده‌ركه‌وتنی ئه‌م جاره‌ی مانگ، زۆر گه‌وره‌تره، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكه بۆ ئاره‌زوومه‌ندان، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ناوازه‌ی رووی مانگ بگرن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
