ئه‌ڤ هۆكارنه وه‌سان دكن ل ده‌مێ نڤستنێ ده دلخۆش نه‌بى
K24- هه‌ولێر
هه‌ندێك كه‌س هه‌رچه‌نده ده‌خه‌ون و خه‌ویان باشه، به‌ڵام به‌به‌رده‌وامی هه‌ست به ماندووییه‌تی و كه‌م توانایی ده‌كه‌ن.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكی په‌یمانگای نیشتمانی فه‌ره‌نسی و شاره‌زا له‌بواری كۆئه‌ندامی ده‌مار، نی‌نا كوبی، هۆكاری ئه‌م ماندوویه‌تییه له‌كاتی خه‌وتندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند كرده‌وه‌یه‌ك كه رۆژانه مرۆڤ به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكات یاخود گوێان پێبدات، ئه‌نجامیان ده‌دات، كه ده‌كرێ له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كۆیان بكه‌ینه‌وه:-
كه‌می وزه له‌جه‌سته‌دا: توێژینه‌وه‌كه پێیوایه پشتگوێخستنی وه‌رزش، هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ خانه‌كانی له‌شی لاواز بێت و وزه‌ی كه‌مبێت، بۆیه نی‌نا كوبی، وای به‌باش ده‌زانێت پێویسته هه‌موو مرۆڤێك رۆژانه بۆ 40 خوله‌ك وه‌رزش بكات، به‌تایبه‌تی وه‌رزشی یۆگا.
خواردن به‌شێوازێكی خراپ: پێویسته هه‌موو مرۆڤێك، سیسته‌می خواردنی رێك بخات، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن و له‌ماوه‌ی پشووشدا زۆر نه‌خۆن، چونكه جه‌سته قورس ده‌بێت و وزه له‌له‌ش كه‌م ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته جۆری خواردنه‌كانت، ئه‌و خواردنانه‌بێت كه زیاتر بۆ جه‌سته به‌سوودن و وزه به‌خشن به‌تایه‌به‌تی سه‌وزه‌و میوه‌و ماسی و ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ماده‌ی مه‌گنیسیومیان تێدایه و دووربكه‌ره‌وه له خۆراكانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به كاربۆهێدرات و پرۆتینیان تێدایه به‌تایبه‌تی ماكه‌رۆنه و گۆشت..هتد
زۆرنه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ڕاده‌ی پیویست: توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، كه‌می ئاو خواردنه‌وه له رۆژانه‌دا، ده‌بێته هۆی ماندوویه‌تی، بۆیه پێویسته رۆژنه 10 كوپ ئاو بخۆیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش چالاك بێت و كه‌م وزه نه‌بێت.
كه‌می ڤیتامین D له‌جه‌سته: یه‌كێكه له‌و هۆكارانه كه ده‌بێته هۆی كه‌متوانای و نه‌بوونی وزه له‌جه‌سته‌دا، به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزی زستاناندا،چونكه وه‌ك زانراوه تیشكی خۆر ڤیتامین D به‌رهه‌م ده‌هێنێت له‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا، به‌ڵام به‌هۆی كه‌شوهه‌وای باراناوی خۆر زۆر به‌كه‌می ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه پێویسته قه‌ره‌بووی ئه‌م جۆره ڤیتامینه به‌و خۆراكانه بكه‌یته‌وه كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین D.
كه‌می ماده‌ی ئاسن یان مه‌گنیسیوم له‌جه‌سته‌دا: توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، كه‌می ئه‌م مادانه هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته هه‌ست به ماندوویه‌تی بكات، هۆكاری كه‌میه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ زۆر خواردنه‌وه‌ی چای، چونكه چای ماده‌ی ئاسن له‌له‌شدا له‌ناوده‌بات، نی‌نا كوبی، وای بۆ ده‌چێت، كه مرۆڤ نابێت چای زۆر بخواته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی ماده‌ی ئاسن یان مه‌گنیسیومیان له‌جه‌سته‌دا كه‌مه، پێویسته گرنگی به‌خواردنی سه‌وزه‌و فاصۆلیا و نیسك..هتد بده‌ن.
14 كاتژمێر خه‌وتن به‌دوای یه‌كدا: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌وتنی 14 كاتژمێر جه‌سته تێر ده‌كات، به‌ڵام له‌ش خاو بێزار ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌توانی هیچ كارێك ئه‌نجام بده‌یت، یاخود ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیش بده‌یت زۆر به‌هێواشی و له‌سه‌رخۆیی كاره‌كانت راده‌په‌ڕێنیت، بۆیه پێوسته خۆت به‌دوور بگرین له‌و خه‌وتنه درێژخایه‌نه.
په‌یوه‌یست بوون به هاوڕێی خراپ: زۆرجار مرۆڤ به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی به هاورێی خراپ فێری كێشانی جگه‌ره یاخود خواردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بێت، ده‌بیته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌ست به ماندوویه‌تی بكات و له‌شی خاو بێت، بۆیه پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆت به‌دوور بگریت له‌م جۆره هاوڕیانه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی خواردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره مادانه نه‌بیت.
خه‌وتن له‌سه‌ر جێگای خراپ: زۆر گرنگه شوێن خه‌وتنه‌كه‌ت گونجاو بێت بۆ خه‌وتن، به‌تایبه‌تی ئه‌و رایه‌خه‌ی كه له‌سه‌ری ده‌خه‌ویت، پێویسته زۆر نه‌رم نه‌بێت، یاخود زۆر ره‌قیش نه‌بێت، چونكه ده‌بێته هۆی په‌یدابوونی ئازار له‌پشت و هه‌ستكردن به‌ماندوویه‌تی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
