شبكة لالش الاعلامية

یۆنسکۆ نەورۆز وەکو که‌ڤنترين جەژنا دێرینا جیهانێ تۆمار کر

یۆنسکۆ نەورۆز وەکو که‌ڤنترين جەژنا دێرینا جیهانێ تۆمار کر

باسنيۆز:21bca20b184baac96ab520781888180c_l

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان ڕێکخراوی یۆنسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، جەژنی نەورۆزی وەکوو کۆنترین کەلەپوور و جەژنی مەعنەویی جیهان و نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمار کرد.

12 وڵاتی جیهان نەورۆز وەکوو جەژن و کەلەپووری هاوبەش و میراتی نەتەوەیی خۆیان دەزانن کە چەند ساڵ لەمەوبەر بە سەرپەرشتیی ئێران پڕۆژەی تۆمارکدنی نەورۆزیان وەکوو بۆنەیەکی دێرینی بە یۆنسکۆ ناساندبوو.

سەرەنجام ئەمڕۆ چوارشەممە 2016 -11- 30 لەلایەن ڕێکخراوی یۆنسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە جەژنی نەورۆز بە فەرمی وەکوو کۆنترین جەژن و ئایینی دێرینی جیهان ناسێندرا.
پێشتر ساڵی 2010 ڕۆژی نەورۆز وەکوو ڕۆژێکی جیهانی” لەلایەن کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە فەرمی ناسرا کە ئەمڕۆش لەلایەن ڕێکخراوی پاراستنی کەلەپوورە جیهانییەکانەوە (یۆنسکۆ) نەورۆز وەکوو (وەکوو کۆنترین کەلەپووری مەعنەویی جیهان” بە فەرمی تۆمار کرا.

نەورۆز بە یەکەم ڕۆژی بەهار و دەسپێکی ساڵی نوێی هەتاوییە و لەلای نەتەوەی کورد و چەندین نەتەوە و وڵاتی ناوچەوە بە ڕۆژێکی گرنگی نەتەوەیی و کەلەپووری دێرین دەناسرێت، بەتایبەت هەندێ هێما و سیمبۆلی گرنگ و دیاردە و کولتووری تایبە بە نەورۆز لەلای نەتەوەی کورد، نیشانەی خاوەندارێتی و دێرین بوونی ئەم بۆنەیە لە کوردستان.

لە بەشە جیاجیاکانی کوردستان لە هەموو نەتەوەکانی دیکەی ناوچە زیاتر بە شکۆوە یادی نەورۆز دەکەنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لێدانا دلى دسەر 120 دا بێت رامانا چى یە؟

Lalish Duhok

 20 هه‌زار “ته‌ڵاق” د دوو سالان دا  ل هه‌رێما كوردستانێ هاتينه‌ تۆماركرن

Lalish Duhok

ئه‌ڤ گونده‌ بۆ زاڤايان دگه‌رێن زه‌لام نه‌ماينه‌

Lalish Duhok