شبكة لالش الاعلامية

ئه‌و شاشيێن شکستنێ ب هه‌ڤژينيا ته‌ دئينن

ئه‌و شاشيێن شکستنێ ب هه‌ڤژينيا ته‌ دئينن 

ZNA-هه‌ولێر

شکستی ھاوسەرگیری بەشێکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ چۆنێتی تێگەیشتن و بەردەوام دووبارە کردنەوەی ھەندێک ڕەفتاری ھەڵە لەلایەن ھەردوو ڕەگەزەوە بەتایبەتی پیاوان، ڕەنگە ئەو ڕەفتارانە لای تۆ کارێکی ئاسایی بێت بەڵام ھەڵەیە و کاریگەری سلبی دەبێت لەسەر پەیوەندی ھاوسەرگیری.

ئەو ھەڵانە چین کە ھاوسەران ئەنجامی دەدەن و دەبێتە ھۆی شکستھێنانیان لە پەیوەندیەکەیان:

گرنگی نەدان بە ھەستی یەکتری یەکێکە لە ھەڵە باوەکان، چونکە کەسی دووەم ھەست دەکات کە ھیچ بایەخێکی نییە، ھەربۆیە ھەوڵبدە جارێکی دیکە بیربکەرەوە و ھەڵەکان ڕاست بکەرەوە بەتایبەت پیاوان.

ژیانی ھاوسەرگیری واتە ھاوبەشی کردنی ھەردوو کەس لە ھەموو خۆشی و ناخۆشیەکدا و ھەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر یەکدی، بەڵام کاتێک یەکێکیان ھیچ کات لەگەڵ ھاوسەرەکەی نیە و پشتیوانی ناکات، بەتایبەت پشتیوانی بۆ خانمان لەلایەن پیاوانەوە چونکە ئەو بەرپرسیاریەتی زۆرە ھەم وەک دایک و ھەم وەک ئەرکی ماڵ و رەنگە کاری دەرەوەش بکات.

سەرەتا بەخۆشەویستی و ئاشقێکی زۆرەوە دەست پێدەکەن بەڵام دواتر ئەم پەیوەندیە کاڵدەبێتەوە بەھۆی ڕۆتینی ڕۆژانە و گرفتی زۆرەوە، ڕۆژە لەگەڵ ڕۆژ زیاتر دوور دەکەونەوە، ئەمە ھەڵەیە و ژیان پێویستی بە خۆشەویستیە لە ھەموو کاتێکدا ھەربۆیە ڕێگەمەدە بوونی منداڵ و کارەکانی ڕۆژانە کاریگەری سلبی لەسەرتان دروست بکات.

دوترێت بەشێکی زۆری ھاوسەران تەنھا لەسەر کاغەز ھاوسەری یەکترن، ھەندێک لە ھاوسەران گرنگی بەھیچ لایەنێکی ژیانی ھاوسەری نادەن چ لەڕووی سێکسیەوە چ لەڕووی دەروونیەوە تەنھا گرنگی بە کاری ڕۆژانە و پێویستی ماددیەکان دەدات، ئەمە کاریگەری سلبی لەسەر پەیوەندیتان ھەیە بەتایبەت ئەو پیاوانەی کاری گەورە دەکەن لەدەرەوە.

گفتوگۆی بەردەوام لەسەر بابەتی ناگرنگ و دەنگەدەنگ، وەک کێشە لە خواردنێک یان سەیرکردنی کەنالێک یان ھەڵبژاردنی جۆری جلوبەرگ، ھەموو ئەمانەش ھۆکارێکە بۆ دروستبوونی گرفت لەنێوان ھاوسەران.

پێشخستنی ھاوڕێکانت پێش ھاوسەرەکەت ھەڵەیە، بەنمونە ھەموو چوونە دەرەوە و کارێک لەگەڵ ئەوانە و ھیچ گرنگی بە ھاوسەرەکەت نادەیت، کەواتە چاوەڕێ مەکە بە ڕوویەکی خۆشەوە پێشوازیت لێ بکات.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تاتۆ مەترسیدارە،بزانە چی ل له‌شێ مرۆڤى دکت

Lalish Duhok

داكو زۆر بژى ڤان خوارنا بخۆ

Lalish Duhok

نۆشداره‌كا دهۆكێ‌ به‌حسێ‌ وان ئه‌گه‌ران دكه‌ت یێن زیره‌كیا زارۆكێ‌ ژناڤ دبه‌ن

Lalish Duhok