شبكة لالش الاعلامية

پیرترین ماسیێ جیهانێ بەرەف مرنێ هات برن

پیرترین ماسیێ جیهانێ بەرەف مرنێ هات برن

ZNA- هەولێر

بەرەو مردن بردن بۆ ئەو کەسانه دەکرێت که نەخۆشیی بێ‌چارەسەریان هەیه و به رەزامەندیی خۆیان به ئارامی ژیانیان کۆتایی پێدێنن.

ئەو ماسیه که ناسناوی “باپیره”ی لێندرابوو، له کەناراوەکانی ئوسترالیا راو کرابوو و له ماوەی ٨٣ساڵی ژیانی لەناو ئەم ئەکواریۆمه، زیادتر له ١٠٤ملیۆن کەس سەردانکەری هەبووه.

ئەکواریۆمی شیکاگۆ له راگەیەندراوێکدا بەم‌بۆنەیەوه گوتوویەتی، هۆکاری بەرەو مردن بردنی ئەم ماسییه ئەوه بووه که به هۆی لەکار کەوتنی کۆئەندامه گرنگەکانی، ماوەیەکی زۆره هیچی نەخواردووه.

تەمەنی راستەقینەی ئەم ماسییه دیار نییه، چونکه ٨٣ساڵ لەمەوبەر که ئەم ماسییه راو کراوه، دیار نەبووه ئەو کات تەمەنی چەند بووه.

لۆنگ‌فیش(Lungfish) له جۆره پارێزراوەکانه و به گوتەی زیندەوەرناسان، پێشینەکەی بۆ ٤٠٠ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوه و بەبەرد بووەکەی ئەم جۆره ماسییه له ئۆسترالیا دۆزراوەتەوه.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گۆڕستانا پايسكلان ل چینێ

Lalish Duhok

خودانێ درێژترین سمبێلایە د‌ جیهانێدا

Lalish Duhok

گۆرستانا تمبێلا ل سوید ببینه‌

Lalish Duhok