شبكة لالش الاعلامية

ژاپۆن وه‌لاتێ جێوازێ سەر ئه‌ردى

ژاپۆن وه‌لاتێ جێوازێ سەر ئه‌ردى 

خەندان- دانا تەیب مەنمی 
ژاپۆن یەكێكە لە نامۆترین و سەرنجڕاكێشترین شوێنەكانی سەر زەوی، كە چەندین داب و نەریتی تەمەن چەندین سەدە بەشێوەیەكی ئاشتیانە هاوشان لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆژیای ئەو وڵاتەدا پێكەوەدەژین. 

* تۆكیۆ ئارامترین شاری جیهانە: سەنتەری لێكۆڵینەوەی یەكەی زانیاری ئابووری، لیستێكی بە ئارامترین شارەكانی جیهان بڵاوكردەوە كە ڕەهەندەكانی زانیاری و ئاسایشی تاكەكەسی و چاودێریكردنی تەندروستی و ژێرخانی ئابووری بەهێند وەرگرتبو و شاری تۆكیۆ پلەی یەكەمی بەدەستهێنا و سەنگاپورە پلەی دووەم و شاری ئۆساكای ژاپۆنی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.  

  
 *  ڕێنمایی پڕووردەكاری: ژاپۆن پڕە لە رێنمایی و تەنانەت بیانییەكان بە ڕوونی لێی تێدەگەن، چونكە زۆرجار تێكستەكان وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی ئینگلیزی.

* منداڵانی ژاپۆنی رۆژی لەدایكبوونی هاوبەشیان هەیە: 15 ی تشرینی دووەم ئاهەنگێكی گەورەیە بۆ هەموو  ئەو منداڵانەی تەمەنیان 3،5، 7 ساڵانە و ئەم ژمارە تاكەكان لە ژاپۆن زۆر بە ئەفسوناوی دادەنرێت و ئەم نەریتە لە ساڵی 1928 ەوە هەیە و بۆ نزیكبوونەوەی منداڵانە لەیەكتری.

* كۆمپانیاكان هەزاران ساڵ تەمەنیان هەیە: مافی موڵكداری لە ژاپۆن زۆر گرنگە، هەر لەبەرئەوە چەندین كۆمپانیای دێرین هەن وەكو هۆشی ریۆكان كە هۆتێلێكی ژاپۆنی تەقلیدییە و لە ساڵی 718 هەیە و لەلایەن هەمان بنەماڵەوە بۆ 46 نەوە بەڕێوەدەبرێت. 

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دوو خوشکێن ژاپۆنی ڕیکۆردا ب ته‌مه‌نترین دووانە ل جیهانێ تۆمارکر

Lalish Duhok

ژنه‌ك ٢٨٨ رۆژه‌ ل ئاسمانى دا مایه‌

Lalish Duhok

زارۆيه‌كا ته‌مه‌ن13ساڵى ل زانكۆيا پزیشكی دئێته‌ وه‌رگرتن 

Lalish Duhok