ژيانا كچا 500 كیلۆيی دمه‌ترسیێ دایه
K24 – هه‌ولێر
ئیمان عه‌بدولعاتی، كچێكی میسرییه. به قه‌ڵه‌وترین كچ له‌سه‌ر ئاستی جیهان داده‌نرێت” رۆژی هه‌ینی بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی و ئهنجامدانهی نه‌شته‌رگه‌ری به‌په‌له به‌ره‌و هیندستان به‌ڕێكه‌وت.
ئیمان به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وییه‌كی له راده‌به‌ده‌ره‌وه ده‌ناڵێنێت، ئێستا كێشی له 500 كیلۆگرام نزیكبووه‌ته‌وه، ئیدی قه‌ڵه‌وی ژیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێك هه‌وڵی چارهسهرییداوه به‌ڵام شكستیهێناوه.
شه‌یمای خوشكی ده‌ڵێت” هێزه‌كانی پاراستنی سڤیله‌كان له پارێزگای ئه‌سكه‌نده‌رییه له باكووری میسر، دواجار سه‌ركه‌وتوو بوون له‌وه‌ی ئیمان له شووقه‌كه بهێننه خواره‌وه”.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی” ئیستا ئێمه له فڕۆكه‌خانه‌ی “تاوه‌ری عه‌ره‌بین له ئه‌سكه‌نده‌ریه و تیمێكی پزیشكیشمان له‌گه‌ڵدایه و به‌ره‌و فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌چین كه سه‌ر به كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی میسرییه، تا ئیمان ببه‌ینه هیندستان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆبكه‌ین”.
بردنی ئیمان بۆ فڕۆكه تایبه‌ته‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی تاوه‌ری عه‌ره‌ب له ئه‌سكه‌نده‌رییه
ئێستا ئیمان هه‌موو هیوایه‌كی به دكتۆر “موفی لاكداوالا” ی هیندییه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه، ئه‌و پزیشكه پسپۆڕی نهخۆشییهكهیهتی و له شاری مۆمبای هیندستان داده‌نیشێت، به‌ڵێنیداوه رووبه‌ڕووی ئه‌سته‌مه‌كان بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و كچه میسریه بكات”.
نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئیمان ده‌گمه‌نه و ماوه‌ی 11 ساڵه به‌و هۆیه‌وه نه‌یتوانیووه له ماڵه‌كه‌ی بێته ده‌ره‌وه، بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ش بۆ خێزانه‌كه‌ی، شه‌یمای خوشكی په‌نای هێنابووهبهر فه‌یسبووك و له‌و رێگه‌یه‌وه حاڵه‌تی خوشكه‌كه‌ی بڵاوكردبووه‌وه و باسی نه‌هامه‌تییه‌كانی كردبوو، ئه‌وه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌دواداهات.
له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا چیرۆكه‌كه‌ی ئیمان له سۆشیال میدیاكاندا ده‌ستاوده‌ستی كردووه، كه ماوه‌ی دوو ساڵه له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ی نه‌جووڵاوه، دواجار كێشه‌كه گه‌یشته میدیا جیهانییه‌كان.
ساتی داگرتن و باركردنی ئیمان له لایه‌ن هێزی پاراستنی سڤیله‌كانی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی میسر
دكتۆر لاكداوالا نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئیمانی بیستووه و له رێگه‌ی پزیشكێكی میسری كه له سعوودیه كارده‌كات، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا به‌رده‌وام بووه له قسه‌كردن و به‌ڵێنیداوه چاره‌سه‌ری بۆ بكات و خه‌رجی هێنانی بۆ هیندستانیش بگرێته ئه‌ستۆی خۆی.
ده‌گووترێت ئه‌و كچه میسرییه قه‌ڵه‌وترین و قورسترین كچه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، پێشتر په‌رتووكی گینیس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان له ساڵی 2011 (بۆلین پۆته‌ر) ی ئه‌مریكی وه‌ك قورسترین و قه‌ڵه‌وترین ئافره‌ت تۆماركرد،هه‌رچه‌نده ئه‌و ژنه كێشی ته‌نها 292 كیلۆگرام بوو.
شاره‌زایانی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی ده‌ڵێن” زیادبوونی ناسرووشتی كێشی ئه‌و كچه به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌و له‌وكاته‌دا رووده‌دات كه ئه‌و گهرمامۆكانهی” سعرات خراری” كه ده‌چێته ناو له‌شییه‌وه و ئه‌وانه‌ی له‌شی دهیسووتێنێك گرفتێك درووست بووه.
به‌ڵام گۆڤارێكی تایبه‌ت به قه‌ڵه‌وی له‌سه‌ر حاڵه‌تی ئه‌و كچه‌ی نووسیووه كه به‌هۆی هۆكاریی جیناتهوهیه، چونكه توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای كردووه كه 127 جیناتی سه‌ره‌كی رۆڵێكی سه‌ره‌كی له دابه‌زاندنی رێژه‌ی سووتاندنی گهرمۆكهكاندا ده‌بینن و خواست بۆ خواردنی زۆرتر زیادده‌كه‌ن.
كاتی هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئیمان له شووقه‌كه‌ی
له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا و له كۆی (7.4 ملیار) مرۆڤ (1.4 ) مرۆڤ به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وی له راده‌به‌ده‌ر ده‌ناڵێنن، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی، ساڵانه 2.8 ملیۆن كه‌س به‌هۆی قه‌ڵه‌وی له راده‌به‌ده‌ر و كێشی زۆره‌وه ده‌مرن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
