شبكة لالش الاعلامية

14 زۆرانبازێن 9 وه‌لاتا ل هەولێرێ زۆرانبازيێ دكن

14 زۆرانبازێن 9 وه‌لاتا ل هەولێرێ زۆرانبازيێ دكن
باسنيوز:
بڕیارە پاڵەوانییەتییەكی تایبەت بە زۆرانباریی سەربەستی جیهانی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت. سەرپەرشتیاری پاڵەوانییەتییەكەش داوای سپۆنسەر دەكات.

ئارام ساڵح كە ناسراوە بە (ئارامیر)، كە یەكێكە لە یاریزانە تاقانانەكانی كوردستان لە یاریی زۆرانبازیی سەربەستی جیهانی و بە (باس)ی راگەیاند، ئارەزووی هەیە ئەكادیمیایەكی تایبەت بە یاریی زۆرانباری لە هەولێر بكاتەوە.

ئەو گوتی: ”لەپاڵ كردنەوەی ئەم ئەكادیمایەدا، بڕیارە یەكەمین پاڵەوانییەتیی جیهانی بە ناوی International restleStar 5 لە كوردستان بكەینەوە، كە یەكەمین پاڵەوانییەتیی جیهانییە بە بەشداریی 9 وڵات و 14 زۆرانبازی كوڕ و كچی جیهانی لە كوردستان ئەنجام بدرێـت، كە زۆرانبازانی كوردستانیش بەشداری دەكەن“.

ئارامیر روونی كردەوە، پاڵەوانییەتییەكە پێویستی بە سپۆنسەر هەیە، گوتیشی: ”داوا دەكەین حكوومەتی هەرێم یان وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، یان هەر كۆمپانیایەك بیەوێت ببێتە سپۆنسەر بۆ ئەم پاڵەوانییەتییە گەورەیە كە لە هەموو جیهان بینەر و هەواداری تایبەتی هەیە و دەستكەوتێكی گەورەش دەبێت بۆ زۆرانبازانی كورد“.

ئاشكراشی كرد، خولەكە بە ناوی (شەهیدانی كوردستان) دەبێت و بۆ یارمەتیدانی منداڵانی بێ دایك و باوك و نەخۆشەكانە.

ئارام ساڵح، زۆرانبازی كوردە لەسەر ئاستی جیهان و 55 یاریی زۆرانبازی ئەنجام داوە و 42 یاریی براوە بووە 3 پشتێنی بەدەست هێناوە، ئێستاش لە رووسیا شان به شانی ئەكادمیای IWF Russia بۆ بەشداریی پاڵەوانییەتییە نێودەوڵەتییەكان مەشق دەكا .

روونیشی كردەوە، زۆرانبازانی ئەمەریكا و بەریتانیا و هیند و رووسیا و ئوردن و تایلەند و مالیزیا لە پاڵەوانییەتییەكەی هەولێر بەشداری دەكەن.

گوتیشی: ”چەندین جار لەسەر یاریگا بە زمانی كوردی قسەم كردووە و ئاڵای كوردستانیشم بەرز كردووەتەوە و شانازییش بە كوردایەتیی خۆمەوە دەكەم، خەونیشم ئەوەیە لە كوردستانیشدا پاڵەوانییەتییەكی سەركەوتوو رێك بخەم”.

ئارامیر خەڵكی هەوڵیرە و لە ساڵی 2012 چووەتە نێو ئەم یارییە، لە ساڵی 2013 ئەكادیمیای (KWF)ی دامەزراندووە، كە تایبەتە بە پاڵەوانییەتیی زۆرانبازیی سەربەست و یەكەمین كوردیش بووە هەر لەو ساڵەدا ببێتە پاڵەوانی خولەكە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چ بھێتەکرن دەمێ مار ب کەسەکی ڤە ددەت؟

Lalish Duhok

نابت ل ده‌مێ گه‌رمێ دا ڤان كه‌لوپه‌لان دناڤ ترومبێلێ دا بهێلى 

Lalish Duhok

هەکە تۆ مفایێ ڤی زەرفی بزانی تۆ چو جاران ناهاڤێژی

Lalish Duhok