شبكة لالش الاعلامية

یاریێن ماسنجەرێ فەیسبووکى ل سەرانسەری جیھانێ دا بەردەست دبن

یاریێن ماسنجەرێ فەیسبووکى ل سەرانسەری جیھانێ دا بەردەست دبن
باسنيوز:
کۆمپانیای فەیسبووکی ئەمەریکی، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە یارییەکانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک) لە سەرانسەری جیھاندا بەردەست کران.

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 2/5/2017، کۆمپانیای فەیسبووک ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد، کە خزمەتگوزاریی (Instant Games)ی پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، ئێستا لە سەرانسەری جیھاندا بەردەستە.

ئەو خزمەتگوزارییە کۆمەڵێک یاریی جیاوازی تێدایە و بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووک دەتوانن لە ڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە، یارییە جیاوازەکان بکەن.

بۆ بەدەستھێنانی خزمەتگوزاریی (Instant Games)، پێویستە پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک لەنێو مۆبایلەکەتدا نوێ (Update) بکەیتەوە.

ئێستا پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، بە یەکێک لە پڕۆگرامە سەرکەوتووەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت، ھەروەھا بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دووه‌م مۆبایلا گووگل شوێن ئه‌پڵ ده‌ركه‌ڤت

Lalish Duhok

ئەڤ کارنە پاتريا مۆبایلێ ژناڤ دبه‌ن

Lalish Duhok

ئێل جی تایبەتمەنديێن مۆبايله‌كا نوو به‌لاڤ كرن 

Lalish Duhok