هەموو مرۆڤهك پێتڤى ب ڤان زانیارییان هەیە
خۆر 
ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێ زانیارییە بۆ ژیانی رۆژانەیە، پێویستە لەسەر ھەریەکەمان کە بیانزانین:
-بۆ رزگاربوون لە مێرورە، لەبەردەم ئەو شوێنەی دێنە دەر، توێکڵی خەیار بڵاوە پێ بکە، پاش ماوەیەکی کەم چۆڵی دەکەن.
-بۆ ئەوەی سەھۆڵێکی خاوێنت دەستبکەوێ، لەپێشا ئاوەکە بکوڵێنە.
-بۆ خاوێنکردنەوەی ئاوێنە، بە ئیسپرتۆ پاکی بکەرەوە.
-بۆ ئەوەی بنێشت لە جلەکانت بکەیتەوە، بۆ ماوەی یەک سەعات بیکەرە نێو بەفرگرەوە.
-بۆ سپیکردنەوەی جل و بەرگ، بیخەرە ناو تەشتێک ئاوی کوڵاو و چەند قاژێک لیمۆی تێ بکە و بۆ ماوەی 10 خولەک داینێ، ئینجا بیشۆ.
-بۆ ئەوەی قژت رەونەقدار بێت، یەک کەوچک خەل بخە لەسەرت، پاشان بەباشی بەئاوی خێرا بیشۆ.
-ئەگە ویستت شەربەتی لیمۆ دروست بکەی، لەپێشا لیمۆکە بەساغی بکەرە ناو ئاوێکی گەرمەوە بۆ ماوەی یەک سەعات، بە بڕێکی کەم لە لیمۆ، شەربەتێکی زۆرترت دەست دەکەوێ.
-بە کەمێک خەلی سێو، دەتوانی بۆنی ماسی لە دەستەکانت و ھەموو گیانت بکەیتەوە، دوای خواردنی.
-بۆ ئەوەی لەکاتی پیاز جنین، چاوتی فرمێسکی پێدا نەڕژێ، کەمێک بنێشت بجوو.
-بۆ ئەوەی بزانی جۆری قارچکەکە ژەھراویە یان دەخورێ، کەمێ خوێی پێدا بکە، ئەگەر رەنگەکەی رەش ھەڵگەڕا، ئەوا پاکە، ئەگەر مەیلاو زەرد بوو، ژەھراویە و مەیخو.
-بۆ ئەوەی ھێلکەی کوڵاو باش پاک بکرێ، لەکاتی کوڵانیدا کەمێک خوێ بکە نێو ئاوەکەوە.
-بۆ ئەوەی مریشکێکی بەستوو بکەیتەوە، مەیخەرە نێو ئاوی گەرم، باشتر لەوە ئەوەیە، بیکەیتە نێو ئاوێکی سارد و کەمێک خوێی تێ بکەی.
-بۆ ئەوەی بزانی ماسیەکە نوێیە، ئەگەر بیکە نێو ئاوەوە، ئەگەر نیشت ئەوا دیارە کە تازەیە.
-ھێلکەیەک بخە ئاوەوە تا بزانی تازەیە یان کۆن، ئەگەر بە پانی وەستا، ئەوە تازەیە، ئەگەر لەسەر لا وەستا کەمێک کۆنە، ئەگەر بە درێژی وەستا، زۆر کۆنە و مەیخۆ.
-بۆ ئەوەی مەرەکەب لە جلەکانت بکەیتەوە، کەمێک مەعجونی دان پاکردنەوە بخە سەری و جێی بھێڵە ھەتا وشک دەبێتەوە ئینجا بیشۆ.
-بۆ ئەوەی لە مشک رزگارت بێت، بیبەری رەش بەسەر ئەو شوێنانەدا بکە کە کونەمشکە، بەپەلە دەڕۆن و نایەنەوە.
-بۆ نەھێشتنی مێشولە، بەتایبەتی لە شەودا، کەمێک نەعنا لە ھۆدەکەتدا بڵاو بکەرەوە
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
