بهرى نشتەرگەرييا جوانكاريێ بكەی،ڤان زانیارییان بزانە
خۆر 
نەشتەرگەری جوانكاری لە جیهاندا زۆر پەرەی سەندووە، ئەوەش دەبێتە هۆی گۆڕانێكی زۆر لە رووخسار و جەستەی مرۆڤدا، بەڵام ئەوانەی بڕیاری نەشتەرگەری جوانكاری دەدەن پێویستە ئەم زانیارییانە بزانن.
1- لەوانەیە پێشبینییەكانت راست دەرنەچن، چونكە مەرج نیە ئەو نەشتەرگەرییەی ئەنجامی دەدەی، وەكو ئەو ئەستێرە بەناوبانگانەت لێ بكات كە لاساییت كردوونەوە، چونكە بوون و شێوەی تۆ جیاوازی هەیە لەگەڵ كەسێكی تر.
2- ئەگەری روودانی مەترسی هەیە، لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە، چونكە زۆر جار نەشتەرگەرییەكە سەركەوتوو نابێت و زیانی گەورە بە شێوە یان تەندرووستیت دەگات، جگە لەوەش ئەمە دەبێت داڕووخانێكی دەروونی تەواو.
3- لەدوای ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە، رووخسار یان جەستە، هەست بە ماندووبون و بەهەدەردانی وزەیەكی زۆر دەكەن، جگە لەوەی ئەو شوێنانەی جوانكاریان بۆ دەكرێن ناسك دەبنەوە و بەهێز نامێنن، بۆ نمونە نەشتەرگەری جوانكاری لووت پشت بە شكاندنی بەشێكی لوت دەبەستێت، ئەمەش وادەكات لووت بە ناسكی بمێنێتەوە.
4- زۆر جار زیان بەلایەنی دەروونی دەگات، چونكە مرۆڤەكە گۆرانی زۆری بەسەردادێت، ئەمەش وادەكات كاتێك سەیری خۆی دەكات شوناسی پێشووی لێ ون دەبێت و ئەمەش دڵتەنگ و خەمباری دەكات.
بۆیە پێویستە بەر لەوەی نەشتەرگەری ئەنجام بدرێت، خوازیاری جوانكاری لەگەڵ راوێژكارێكی بەتوانا لەوبارەیەوە قسە بكات ئینجا بڕیار بدات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
