پێكه‌نین ڤان مفايان ب ساخله‌ميا مرۆڤى دگه‌هينت
K24 – هه‌ولێر:
زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه پێكه‌نین، ئه‌گه‌ر درووستكراویش بێت، كاریگه‌ری ئه‌رێنی خۆی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ جێده‌هێڵێت.
زانایان ئاماژه‌وه به‌وه ده‌كه‌ن، له كاتی پێكه‌نین، هه‌وا به خێرایی ده‌چێته ناو سییه‌كان، به‌مه‌ش زۆرترین خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ، رێژه‌یه‌كی زیاتری ئۆكسجینیان پێده‌گات، كه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی گوشاری جه‌سته‌یی و دڵه‌ڕاوكێ و زیادبوونی رێژه‌ی دژه‌ته‌ن له خوێن.
پێكه‌نینی رێكخراو، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاری خوێن ده‌كات و توێژه‌ران پێیانوایه، پێكه‌نینێكی دوو خووله‌كی، به قه‌د 20 خووله‌ك رێكردن به پێ، سوودی بۆ سووڕی خوێن هه‌یه له‌ناو جه‌سته.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه‌سانی پێگه‌یشتوو له ته‌مه‌ن، رۆژانه ته‌نها 15 جار پێده‌كه‌نن، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌دا، منداڵان 400 جارپێده‌كه‌نن و ئه‌و پێكه‌ننه‌ش ئازاری جه‌سته كه‌مده‌كاته‌وه.
ژماره‌یه‌ك له توێژه‌ر بۆ توێژینه‌وه‌كه، 77 كه‌سییان ناردووه‌ته ناو ئاوی به‌سته‌ڵه‌ك و له‌و ژماره‌یه، ئه‌وه‌ی زیاتر پێكه‌نیبێت، ماوه‌یه‌كی زیاتر به‌رگه‌ی ئازاری ساردی ئاوه‌كه‌ی گرتووه و به رێژه‌ی 30% ئازاره‌كه‌ی كه‌متر بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و سوودانه‌ی پێكه‌نین بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤ هه‌یه‌تی، هاوكات چرچ و لۆچی ده‌موچاویش زیاد ده‌كات.
سه‌رچاوه: DW
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
