باسم دبته راهێنه‌رێ عێراقێ
رووداو –سلێمانی
بریاره فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له چه‌ند كاژێری داهاتوو ناوی راهێنه‌ری كاتی هه‌ڵبژارده‌كه بۆ دوو یاری داهاتووی عێراق له پاڵاوتنه‌كان ده‌ستنیشان بكات .
لیژنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی راهێنه‌ران له فیدراسیۆنه‌كه چه‌ندین ناوی به‌ربژێر كردووه بۆ ئه‌ركی راهێنه‌رێتی هه‌ڵبژارده‌كه به‌ڵام به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسم قاسم نزیكترین به‌ربژێره بۆ دانانی وه‌ك راهێنه‌ر بۆ دوو یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه له پاڵاوتنه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ مۆندیالی رووسیای 2018 كه شێره‌كانی رافیده‌ین هیچ هیوایه‌كی بۆ سه‌ركه‌وتن نه‌ماوه .
باسم قاسم وه‌رزی رابردوو سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی قوه‌جه‌وییه‌ی كرد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئاسیا‌و ئێسته‌ش راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه‌یه .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
