قەلەوترین زارۆكێ جیهانێ يه و 190 کیلۆگرامە
خەندان- 
منداڵێكی تەمەن 11 ساڵ كە كێشی 190 كیلۆگرامە و بە “قەڵەوترین كوڕی جیهان” ناسراوە، نەشتەرگەرییەكی رزگاركردنی ژیانی بۆ كراوە و دوای مانگێك لەنەشتەرگەرییەكە شەش یەكی كێشەكەی لەدەستداوە.
بەپێی هەواڵێكی دەیلی مەیڵ، ئەو كوڕە ناوی ئاریا پێرمانایەو خەڵكی ناوچەی كاراوانگ-ە لە رۆژئاوای جاڤای ئەندەنوسیا، كێشی بەقەدەر شەش كوڕی هاوتەمەنی خۆی بووە و سەردەمێك نەیتوانیوە بۆ ماوەی پێنج خولەك بڕوات.
ئاریا بۆ چەندین ساڵ رۆژانە پێنج ژەم نانی خواردووەو دایك و باوكی بە تاوانبار لەقەڵەمدراون كە دەبێت كوڕەكەیان نەشتەرگەرییەكی سەختی بۆ بكرێت یان دەمرێت.
Prior to his surgery (pictured), which lessened his appetite – making him feel fuller for longer, Arya was living on a daily diet of fried chicken, rice, noodles and chocolate ice cream
ئاریا بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر نەشتەرگەرییەكی بچووككردنەوەی گەدەی بۆ كراوە و بەوەش بووە گەنجترین كەس كە ئەو نەشتەرگەرییەی بۆ بكرێت و دوای نەشتەرگەرییەكە شەش یەكی كێشی خۆی واتا 31 كێلۆگرامی لەدەستداوە.
نەشتەرگارەكان لە نەخۆشخانەی ئۆمنی لەشاری جاكارتای پایتەختی ئەندەنوسیا پێشبینی دەكەن ئاریا لە ماوەی 12 مانگی داهاتوودا 100 كیلۆی دیكە لە كێشی دابەزێت بەهۆی لابردنی بەشێكی زۆری گەدەیەوە.
پێشتر دایك و باوكی ئاریا بەهۆی سەختی نەشتەرگەرییەكەوە ڕەتیان كردبووەوە نەشتەرگەرییەكەی بۆ ئەنجامبدرێت، هەتا ئەو كاتەی تەندروستی كوڕەكەیان لە مەترسی مردن نزیك بووەوە.
“من لەگەڵ هاوڕێكانم لە مەلەوانگەكەدا یاری دەكەم و یاری تۆپی پێ دەكەم و پاسكیل لێدەخوڕم.” ئاریا لەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكەی وای وتووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
