شبكة لالش الاعلامية

مۆبايله‌كا نوو يا زیرەك هاته‌ بەرهەم ئينان

مۆبايله‌كا نوو يا زیرەك هاته‌ بەرهەم ئينان 

وشه‌
كۆمپانیای “ئەسێنشل” یەكێكە لە كۆمپانیا نوێكانی تەكنەلۆجیا و خستنەڕووی مۆبایلێكی زیرەكی نەوەی نوێی ڕاگەیاند كە بە سیستەمی ئەندرۆید كار دەكات و بە دیزاینێكی زۆر تایبەت و ناوازە دەیخاتە بازاڕەكانەوە.

كۆمپانیاكە ناوی مۆبایلە نوێكەی ناوە “ئەسنشل فۆن”، دیزاینەكەی تەواو جیاواز و ناوازەیە و خەڵكێكی زۆر سەرسامی بوون، شاشەی مۆبایلەكە ڕووی پێشەوەی بە تەواوی داگیر كردووە و بە سیستەمی ئەندرۆید كار دەكات.

ئەو مۆبایلە نوێیە وەك یەكێك لە مۆبایلەكانی نەوەی نوێی مۆبایلە زیرەكەكان تۆمار كراوە و چووەتە ناو ململانێ و كێبەركێی مۆبایلە زیرەكەكان و لە ئێستەدا كێبەركێكاری سەرسەختی مۆبایلی “مۆتۆ مۆد”ی بەرهەمی كۆمپانیای لینۆڤۆیە، بەشێوەی لاسلكی دەتوانن داتاكان لە مۆبایلەوە لەگەڵ ئامێرە تەكنەلۆجییەكانی تر ئاڵوگۆڕ پێ بكەن و كامێراكەی بە گۆشەی 360 پلە كار دەكات، سەكۆیەكی شەحنكردنەوەی وایەرلێستی هەیە و كامێراكەی بە هاوێنەی 13 مێگا پێكسە و بە قەبارەی f/1.8 دەبێتەوە.

قەبارەی مۆبایلەكە پانییەكەی 7.8 ملیمەترە و كێشەكەی 185 گرام دەبێ و رامی چوار گێگابایتە و توانای هەڵگری 128 گێگابایتە و دەرچەی یو ئێس بی هەیە، بڕیارە مۆبایلەكە بە نرخی 699 دۆلار لە ئەمەریكا سەرەتا بخرێتە ڕوو.

سەرچاوە/سكای نیوز.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کۆمپانیا Telegram چه‌ندين گهۆرين كرن 

Lalish Duhok

مستیلا زیره‌ك هاته‌ دروستكرن

Lalish Duhok

ده‌مژمێرا زیرەك بۆ نابینایان

Lalish Duhok