شبكة لالش الاعلامية

ڤه‌خوارنا تایگەرێ هاته‌ قەدەغەکرن

ڤه‌خوارنا تایگەرێ هاته‌ قەدەغەکرن
رووداو- هەولێر

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت بە بڕیارێک هاوردەکردن و کڕین و فرۆشتنی خواردنەوەی وزەبەخشی جۆری TIGER تایگەر قەدەخەدەکات.

د. رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان تایبەت بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند بە فرمانێک کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، دهۆک، سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، شارەزوور و کۆیەیان کردووە، قەدەخەی فرۆشتنی تایگەر لە باشووری کوردستان دەکەن. روونییشیدەکاتەوە قەدەخەکردنەکە سەرجەم جۆرەکانی بوتڵ و شووشە دەگرێتەوە.

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان دەڵێت هۆکاری قەدەخەکردنی تایگەر بریتییە لە سەرپێچی یاسایی و نەبوونی مۆڵەتی هاوردەکردن و رێگەپێدان لە دیوانی وەزارەت و نەبوونی مەرجی تەندروستییە لە کارگەدا.

خواردنەوە وزەبەخشەکان کە تایگەر یەکێکیانە، بریتین لەو خواردنەوانە کە دەرمانە پاڵنەرەکانیان تێدایە، بەتایبەت کەفایین کە واناسراوە هۆکارە بۆ هاندانی دەروونی و جەستەیی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چەند نیشانەیێن مەترسیدار يێن نەخۆشیا دڵى

Lalish Duhok

شووك: ته‌كنۆلۆژيا ڤێ كارتێكرنا ب مه‌ترسى ل سه‌ر زارۆيى دكه‌ت

Lalish Duhok

ئەڤ 10 نیشانە دیاردکەن تە ئاریشە یێن د گۆلچیسکان دا هەین

Lalish Duhok