كلێنسا مه‌كیاج سڕین بكار نه‌ئينه
وشه
بێگومان سڕین و پاككردنه‌وه‌ی مه‌كیاج شتێكی سه‌ره‌كی و گرنگه، هه‌موو شاره‌زایانی بواری مه‌كیاج و پزیشكانی پێستیش داوا له ژنان ده‌كه‌ن گرنگییه‌كی زۆر به پاك ڕاگرتنی ڕووخساریان بده‌ن له دوای مه‌كیاج، به به‌كارهێنانی ده‌رمان و هۆكاری جیاواز.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆربه‌ی ژنان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كلێنسی مه‌كیاج سڕین به‌كار بهێنن، به ئاسانترین و گونجاوترین ڕێیان داناوه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر ژنان پێش به‌كارهێنانی ئه‌و كلێنسه، سه‌ره‌تا ئه‌م چه‌ند زانیارییه‌ی له‌سه‌ر بزانن:
– كلێنسی مه‌كیاج سڕین پێسته‌كه‌ت پاك ناكاته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ كات مه‌كیاجه‌كه به ته‌واوی به‌شه‌كانی تری ڕووخسارتدا بڵاو ده‌كاته‌وه و زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
– ده‌بێته هۆی شێوانی پێستی ڕووخسارت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ماده پارێزه‌رانه‌ی لێی دروست كراوه كه به ته‌واوه‌تی زیان به پێستی ناسكی ڕووخسار ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت له‌و جۆرانه‌ی “فۆرماڵدیهاید” و “سۆلۆبیلیزه‌ر” پێكهاته‌ی سه‌ره‌كییانه، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له به‌كارهێنانی، هه‌ست به تێكچوونی پێستت ده‌كه‌یت.
– له‌كاتی دروستكردنی ئه‌م كلێنسانه هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بۆ ڕووخسار ڕه‌چاو ناكرێت، وه‌ك كلێنسه ئاسایییه‌كانی تر له‌و مادانه پێك دێت كه ده‌بنه هۆی هه‌وكردنی پێست.
– له كاتی به‌كارهێنانیدا، له‌وانه‌یه ئه‌و شێوازه‌ی كلێنسه‌كه‌ی پێ ده‌هێنیت به ڕووخسارتدا تووشی سووربوونه‌وه و خورانی بكات، هه‌ندێ كات تووشی قڵیشانیشی ده‌كات.
سه‌رچاوه/ سه‌یده‌تی
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
