شبكة لالش الاعلامية

بۆ ھێرشكرنێ چاڤەڕێى فەرمان دكن

بۆ ھێرشكرنێ چاڤەڕێى فەرمان دكن
K24 – كەركووك

ھێزەكانی عێراق ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە و فەرماندەیەكی حەشدی شەعبیش دەڵێ، چاوەڕوانی فەرمانین بۆ ئەوەی دەست بە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە بكەین.

شەڕی حەویجە ئەم جارە ئامانجی سەرەکی حەشدی شەعبیە، ھەر بۆیە ھێزی زیاتریان ھێناوەتە باشووری کەرکووك، ئەوان دەیانەوێت دروشمەکانیان ببەنە ناوەندی ئەو شارۆچكه‌یە کە زۆرینەی سوننە مەزھەبن.

زەکی کەمال، ئامر فەوجی قائیمی حەشدی شەعبی بە كوردستان24 راگەیاند: “لەسەر ئاستی باڵا ھەماھەنگی لەنێوان ئێمە و كورد ھەیە، بۆ شەڕی حەویجە و پرسەكانی دیكەش، قۆناغەكە ھەستیارە و پێویستە ھەماھەنگیمان ھەبێت”.

گوتیشی: “لە چەند رۆژی داھاتوو ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەست پێدەكات و ئێمە لە سێ قۆڵەوە ھێرش دەكەین و ئەو شارۆچكەیە لە داعش پاك دەكەینەوە”.

پێشتر فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق، عەبدولوەھاب ساعدی فه‌رمانده‌ له‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عیراق وەك فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجە دیاركردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دەستەکێ مەزن ژیانا زەلامەکێ تێکدا

Lalish Duhok

رۆنالدۆ يێ تۆڕەیە

Lalish Duhok

مفايێن زوو نڤستنێ

Lalish Duhok