مفايێن هرميكێ
وشه
ھه‌رمێ به یه‌كێك له میوه ناوازه‌كان داده‌نرێت، به‌وه‌ی له كۆمه‌ڵێك ماده‌ی خۆراكی پێك ھاتووه، به تایبه‌تیش ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕیشاڵه‌كان و ڤیتامینه‌كان و كانزای پۆتاسیۆم و مس.
پسپۆڕانی بواری خۆراكی ڕای ده‌گه‌یه‌نن، ھه‌رمێ سوودێكی گه‌وره‌ی ھه‌یه بۆ كۆئه‌ندامی ھه‌رس و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ و پێدانی وزه، توێكڵه‌كه‌شی پڕه له ڕیشاڵه‌كان و ماده‌ی “فینۆلات”.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی له زانكۆیه‌كی فڕه‌نسی ئه‌نجام دراوه و ئاماژه‌ی پێ كراوه، ئه‌م میوه‌یه باشترینه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی زیاده‌ی جه‌سته، به تایبه‌تیش بۆنه‌كه‌ی كاریگه‌ری ھه‌یه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر 115 پیاو، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 50 ساڵ بووه كراوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆنی ھه‌رمێ ده‌كه‌ن، زیاتر ئاره‌زووی خواردنی خۆراكه ته‌ندروسته‌كان ده‌كه‌ن.
ھه‌روه‌ھا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره‌یان ھه‌یه، ده‌توانن به بێ ترس ئه‌م میوه‌یه بخۆن، به‌مه‌ش ڕێگری له نه‌خۆشیی دڵ ده‌كات كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ماده دژه ئۆكسانه‌كان، جگه له‌وه‌ش توانای سێكسی له پیاواندا زیاد ده‌كات.
سه‌رچاوه/ motherearthliving
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
