شبكة لالش الاعلامية

مفايێن خوارنا بەروويێ

مفايێن خوارنا بەروويێ

وێستگە ستایل-
لەناو بەڕودا پێكهاتەی خۆراكی گرنگ هەیە كە سودی بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆرە، نیشتیمانی سەرەكی بەڕوو نیوە گۆی باكوری زەویە و دواتر لە وێوە گواستراوەتەوە بۆ تەواوی بەشەكانی زەوی .

لە ھەریەکە لە وڵاتانی ھندستان و کۆریا گرنگی زۆر بە خواردنی بەڕوو دەدرێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سودە گرنگەکانی کە ھەیەتی:

١-چارەسەری سکچون و بێھێزی دەمار دەکات.

٢-خواردنی بةرِوو مرۆڤ لە ترشەڵۆکی گەدە ڕزگار دەکات.

٣-غەرغەرەکردن بە گەڵای بەڕوو لە پاش کوڵانی یارمەتیدەرە لە نەھێشتنی ئازاری ددان.

٤-چارەسەری برینی ناودەم دەکات.

٥-بەھۆی بوونی کالیسیۆم لە بەڕوودا لە توانایدایە چارەسەری نەخۆشیەکانی پێست نموونە: ئەگزیما .

٦-ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات خواردنی مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەپارێزێت،بەھۆی بوونی ڕیشاڵ و کاربۆھێدرات تێیدا لە تواناشیدایە نەخۆشی شەکرە چارەسەربکات.

٧- کانزای گرنگ وەکفۆسفۆڕ،کالیسیۆم،پۆتاسیۆمی تێدایە خواردنی بةرِوو ئێسک پتەو دەکات.

٨-بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆتین لە بەڕوودا خواردنی بۆ شانەکانی لەش گرنگە.

٩- توێکڵی بەڕووی ھاڕاو کە بە قاوەی بەڕوو ناسراوە چارەسەری سکچون دەکات لەم کاتەشدا بەم شێوەیە ئامادەدەکرێت:

توێکڵی بەڕوو دەخرێتە بەرھەتاو لە پاشاندا دەھاڕدرێت کەوچکی بچوکی لێدەکرێتە ئاوە و دەخورێتەوە.

١٠-لەتوانایدایە ئەگزیما “بیرۆ” چارەسەر بکات لە ڕێگای دەستخستنە ناو ئاوێکی گەرم کە توێکڵی بەڕوی تێدابێت بۆ ماوەی ١٥ خولەک.

١١-غەرغەرەکردن بە بەڕووی کوڵاو چارەسەری ئەو ھەوکردنانە دەکات کە پەیوەستە بە دەم و قوڕگەوە.

١٢-بە خواردنەوەی ئاوی توێکڵی بەڕووی کوڵاو دەتواندرێت خوێنبەربوونی ناوەکی چارەسەر بکرێت.

١٣-چارەسەری ئاوسانی قاچ دەکات ئەویش بە قاچ خستنە ناو ئاوی توێکڵی بەڕوو لە پاش ساردبوونەوەی.

١٤-بۆ خانمان زۆر بەسودە بەتایبەتیش ئەو خانمانەی بەدەست شێرپەنجەی ھێلکەدانەوە دەناڵێنن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەڤ ساله‌ ل كوردستانێ پشكنینا ئەیدزێ بۆ 400 هەزار كەسان هاتيه‌ كرن

Lalish Duhok

شه‌ش خوارنێن سۆر یێن باش بۆ كێمكرنا مه‌ترسیا نه‌خۆشیێن دلی

Lalish Duhok

کارێ شەڤان ئەگەرێن قەلەوبوونێ زێده‌ دكت

Lalish Duhok