دیارده‌یه‌كا سه‌ير ل ئوسترالیا روو دا
وشه:
له‌م ماوه‌ی پێشوودا دیارده‌یه‌كی سه‌رسورهێنه‌ر له وڵاتی ئوسترالیادا رووی دا كه یه‌كێك بوو له دیارده‌ی ناوازه‌كانی كه بۆ یه‌كه‌مجار رووی داوه له دنیادا.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “dailymail” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌و دیارده سه‌رسامكه‌ره ده‌كات كه له وڵاتی ئوسترالیادا رووی دا و ده‌ڵێت، به‌پێی راپۆرته‌كانی كه‌شووهه‌وای شاری داروین له وڵاتی ئوسترالیا دیارده‌یه‌كی سروشتی ده‌گمه‌ن و ناوازه له ئاسماندا ڕووی داوه و به‌هۆی تیشكدانه‌وی كریستاڵه‌كانی به‌فره‌وه په‌لكه زێڕینه له پشتی هه‌وره‌كان دروست بوو كه بووه‌ته دیارده‌یه‌كی ناوازه .
په‌لكه زێڕینه‌كه جیاواز له جۆره‌كانی تر له پشتی هه‌وره و به‌هۆی كریستاڵه‌كانی به‌فره‌وه دروست بووه و به‌مه‌یش ره‌نگه‌كانی تێكه‌ڵن و جیاواز و دیمه‌نێكی نایابی هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌پێی شاره‌زایانی كه‌شناسی ئه‌م وڵاته كه ده‌ڵێن له مێژووی ئوسترالیادا ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجاره ئه‌م دیارده‌یه روو بدات كه خه‌ڵكی شاره‌كه و گه‌شتیارانی سه‌رسام كرد .
په‌لكه زێڕینه‌كه له باكوری شاری داروین له ئوسترالیا ده‌ركه‌وتووه، به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشی دیمه‌نه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه و ڤیدیۆكانیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و به سه‌رسوڕهێنه‌ر ناویانبردووه .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
