شبكة لالش الاعلامية

بزانە مۆندیالا یانێن جیهانێ چاوانە و چاوان ئێته‌ كرن 

بزانە مۆندیالا یانێن جیهانێ چاوانە و چاوان ئێته‌ كرن 
رووداو – هەولێر

psi03182.17_23dec2017_dg0444.jpg

دوای رەزامەندی فیفا لەسەر بەڕێوەچوونی مۆندیالی یانەکان بەشێوازێکی جیاواز، راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ناوەڕۆکی مۆندیالەکەیان ئاشکراکرد، کەبەم شێوەیەیە.

مۆندیالی یانەکانی جیهان یەکەم وەشانی لە ساڵی 2021 دەستپێدەکات، هەر چوار ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، تێیدا 10 یانەی ئەوروپا راستەوخۆ و بۆ هەمیشە واتە هەموو مۆندیالەکان بەشداری دەکەن، کە پێکهاتوون لە یانەکانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا، لیڤەرپوول، میلان، ئەیاکس، ئینتەر، بایرن میونشن، مانچێستەر یونایتد، یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمان.

هەروەها بۆ هەر مۆندیالێک شەش یانەی ئەوروپا پیشتر یاریی پاشکۆ ئەنجامدەدەن، تێیدا دوو یانە سەردەکەون بۆ مۆندیال، یانەکانیش پێکهاتوون لە مانچێستەر سیتی، چێڵسی، ئاتلێتیکۆ مەدرید، پۆرتۆ، بێنفیکا و دۆرتموند.

لە هەریەکە لە کیشوەرەکانی ئەمریکای باکوور، ئەفریقا و ئاسیا دوو یانە سەردەکەون، واتە 6 یانە.
چوار یانەش لە ئەمریکای باشوور سەردەکەون.

هەروەها یانەی پێنجەمی ئەمریکای باشوور دوو یاریی، واتە یاریی چوون و گەڕانەوە لەگەڵ باشترین یانەی کیشوەری ئۆقیانووسیا دەکات و یەکێکیان دەگەنە مۆندیالەکە.

لەگەڵ یانەیەکی وڵاتی میواندار.

کۆی گشتی یانەکان بەمشێوەیە دەبنە 24 یانە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گیانه‌وه‌ره‌كێ زه‌به‌لاح ڤه‌كۆله‌ران حێبه‌تى دكت

Lalish Duhok

نه‌خوشیێن گرێدای وه‌رزێ‌ بوهارێ‌ و دێ‌ چاوان خوه‌ ژێ‌ پارێزی

Lalish Duhok

هۆشداری ب یاریزانێن تۆپكانێ دئێته‌ دان 

Lalish Duhok