كانونی یه‌كه‌م 26, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چاڤی ستێره‌يه‌كا به‌رێ يا ریال مەدرید دبه‌تە به‌رشه‌لۆنا

چاڤی ستێره‌يه‌كا به‌رێ يا ریال مەدرید دبه‌تە به‌رشه‌لۆنا
رووداو دیجیتاڵ

هەندێک لە سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، باس لەوە دەکەن کە چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکە دەیەوێت یاریزانێک بکاتە سوپرایز بۆ هاندەرانی بارسا، کە پێشتر یاری بۆ ریال مەدرید کردووە.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، چاڤی هێرناندێز دەیەوێت هێڵی هێرشبردنەکەی بە یاریزانێکی بە ئەزموون بەهێزتر بکات و بۆ ئەو مەبەستەش پێیوایە ئەلڤارۆ مۆراتا بژاردەیەکی باشە، کە یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدریدە و بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەکات.

ئەو سەرچاوانە، لەو بارەیەوە دەڵێن “راهێنەری بارسا سەرسامە بە تواناکانی ئەلڤارۆ لە گۆڵکردن، بۆیە پێیوایە ئەو دەتوانێت کێشەی کەمی گۆڵکردنی تیپەکەی چارەسەر بکات”.

زۆر لە چاودێران پێیانوایە چاڤی توانیویەتی گۆڕان بەسەر بارسادا بێنێت لە رووی ئاستی یاریکردنەوە، کە یاریزانەکانی لە هەر یارییەکدا زۆر هەلی گۆڵکردن دروست دەکەن، بەڵام هێرشبەرانی ناتوانن گۆڵ بکەن.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی نزیک لە یانە کەتەلۆنییەکە، چاڤی خۆی قسەی لەگەڵ مۆراتا کردووە و یاریزانەکەش پێیخۆشە بچێتە بارسێلۆنا و بە چاڤی گوتووە ئەو ئامادەیە درێسی بارسێلۆنا لەبەربکات.

ئەوەی ئەگەری رۆیشتنی ئەلڤارۆ مۆراتای تەمەن 29 ساڵیش، بۆ بارسێلۆنا زیاتردەکات ئەوەیە کە یاریزانەکە لەگەڵ ماسمیلیانۆ ئالگریی راهێنەری یوڤێنتوس ناکۆکی هەیە، دوای ئەوەی لە گەڕی 16ـی سێریا ئەیدا، لە یاریی یوڤێنتوس و جێنەوادا، دەمەقاڵێ لە نێوان راهێنەر و یاریزانەکەدا روویدا.

لەو یارییەدا، کە یانەی یوڤێنتوس لەسەر یاریگەی ئەلیانز ستادیۆم، بە ئەنجامی 2-0 لە جێنەوای بردەوە، ئەلڤارۆ مۆراتا زوو تووڕەبوو، کارتێکی زەردی وەرگرت و دواتر پێی قبوڵ نەبوو کە لە لایەن راهێنەرەوە گۆڕانکاری پێکرا، رووداوەکە لە کۆتاییەکانی یارییەکەدا روویدا، کە ئەوکات یوڤێ بە گۆڵێک لەپێشبوو، ئالێگری مۆراتای بردە دەرەوە و لەجیاتی ئەو مۆیس کینی ناردە نێو یاریگە، لە کاتی دەرچوونی ئەلڤارۆ، لەسەر هێڵی یاریگەدا ئالێگری دەستێکی لە شانی دا و پێیگوت “تۆ لێدانێکی راستەوخۆت پێبەخشین”، مۆراتاش بە توندی وەڵامی دایەوە و بەرگری لە خۆی کرد، تا کار گەیشتە ئەوەی هەردووکیان بە بەرچاوی هەمووانەوە زۆر بە توندی قسەیان لەگەڵ یەکدی کرد.

ئەوکات هەندێک لە سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان پێشنینی ئەوەیان کرد کە ئەو هەڵسوکەوتە وا بە ئاسانی بەسەر مۆراتادا تێناپەڕێت و گوتیان “بە ئەگەری زۆرەوە ئالێگری سزای مۆراتا دەدات”. بۆیە پێشبینی ناکرێت ئالێگری رێگری لە رۆیشتنی مۆراتا بۆ بارسێلۆنا بکات.

هەروەها پێشبینی ناکرێت دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدریدیش داوای مۆراتا بکاتەوە، بەهۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر هێرشبەری هەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi