شبكة لالش الاعلامية

ئەو چ وه‌لاتن شێرپەنجە تێدا دەگمەنە؟

ئەو چ وه‌لاتن شێرپەنجە تێدا دەگمەنە؟

باسنيوز:
بەگوێرەی زانیاریی توێژەران و زانایانی وڵاتی ژاپۆن، لەو وڵاتە رێژەی ئەو كەسانەی تووشی شێرپەنجەی مەمك دەبن، بەراورد بە وڵاتەكانی دیکەی جیهان زۆر كەمە و لە ئاستێكی نزمدایە.

پزیشكان و توێژەرانیش هۆكارەكە بۆ سوودوەرگرتن لە خواردنی تەندروست دەگەڕێننەوە. خەڵكی وڵاتی ژاپۆن رۆژانە بە لانی كەم ٥٠ گرام سۆیای خۆراكیی بەكار دەهێنن، ئەم خۆراكە تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجەی هەیە، بەتایبەت بۆ خانمان زۆر بەسوودە و پارێزگارییان لێ دەكات لە تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمك.

جێی باسە، لە زۆربەی خواردنەكانی ژاپۆنییەكان، كە حەفتانە چەندینجار دروستی دەكەن، دەنكی سۆیا بەكار دێت و پێكهاتەی سەرەكیی خۆراكەكان سۆیایە، ئەم تایبەتمەندییە كاریگەریی هەیە لەسەر جێگربوونی تەندروستیی هاووڵاتییانی ژاپۆن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چەند نیشانەیێن مەترسیدار يێن نەخۆشیا دڵى

Lalish Duhok

کچێن قەلەو زووتر تووشی خەمۆکيێ دبن

Lalish Duhok

شەش رێيێن نوو بۆ تەندروستییەکا باشتر

Lalish Duhok