مه‌ترسیێن خوارنا ب سه‌رڤه‌چۆى
وێستگە ستایل-
به‌رواری به‌رهه‌مهێنان و به‌سه‌رچوون به گوێره‌ی جۆره‌كانی خۆراك ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ده‌زانیت مه‌ترسی و زیانه‌كانی خۆراكی به‌سه‌ر چوو چییه؟
ژه‌هراوی بوون به خۆراك یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی كه توشی مرۆڤ ده‌بێتئه‌و كاته‌ی خۆراكی به‌سه‌رچوو ده‌خوات ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دڵتێكهه‌ڵاتن و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش و سكچوونی توند و دروستبوونی ئازار له گه‌ده و نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن و ناڕێكی بینین و ئازاری سه‌ر و ڕه‌نگه ئه‌م حاڵه‌ته چه‌ند دوو ڕۆژ بۆ 10 ڕۆژ بخایه‌نێت.
ده‌بێت چی بكرێت بۆ خۆپاراستن له‌م حاڵه‌ته؟
– پێش خواردنی خۆراك پێویسته ته‌ماشای به‌رواری به‌رهه‌مهێنان و به‌سه‌رچوونی خۆراكه‌كه بكرێت.
-باشتر وایه له كڕینی خۆراك به تایبه‌تی ئه‌و خۆراكانه‌ی له‌ناو قتودان و له‌به‌ر هه‌تاو دانراون دوور بكه‌وینه‌وه چونكه هۆكار ده‌بێت بۆ ژه‌هراوی بوون.
-دانه‌نانی خۆراك له ده‌ره‌وه‌ی سه‌لاجه بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی بۆ نه‌گوازرێته‌وه.
– نان وه‌ك یه‌كێك له‌و خۆراكانه‌ی به‌رده‌وام له سه‌ر سفره‌ی هه‌موو خێزانه‌كان هه‌یه نابێت زیاتر له 5 ڕۆژ هه‌ڵبگیرێت له دوای كڕینی و ئه‌گه‌ر پێویست بكات زیاتر بمێنێته‌وه لات ئه‌وه باشتر وایه له‌ناو فرێزه‌ر هه‌ڵی بگریت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
