ڤان كورته نامان بۆ ههڤژينا خۆ نه هنێره
وێستگە ستایل-
تێگهیشتن له وشهكان ئهگهر كهسێك ڕاستهوخۆ بیڵێت یان به نامه بۆت بنێرێت جیاوازی ههیه، بۆ ئهوهی گرفت لهنێوان تۆ و هاوسهرهكهت دروست نهبێت باشتر وایه له ناردنی ئهم كورته نامانه دووربكهویتهوه.
1- نامەی گومان :
“تۆ لە كوێیت و لەگەڵ كێیت ؟ چی دەكەیت ؟” و چەند دەربڕینێكی دیكە جگە لەمانە ، بەهیچ شێوەیەك بۆ هاوسەرەكەتی مەنێرە و ئەمانەی پێ مەڵێ لەجیاتی ئەمە دەتوانیت دەربڕینەكە بكەیت بە ” من بیرت دەكەم كاتەكانت چۆن بەسەر دەبەیت ؟”
2- نامەی توڕەی: ئەو كاتەی لەگەڵ هاوسەرەكەت توڕەی یان جۆرێك لە یەك تێنەگەیشتن ڕودەدات بەهیچ شێوەیەك دەست مەكە بە ناردنی نامەی پڕ قسە و بۆڵە بۆڵ بۆی هەوڵبدە دەرونی خۆت بگریت و بەسەر توڕەیەكەتدا زاڵ بیت.
3- جۆرێك نامە كە ببێتە هۆی تێڕامانی ئەو:
ئەمە یەكێكە لەو جۆرانەی كە پیاوان توڕە دەكات و خراپترینە چونكە بەرگەی شاراوەی وشەكان ناگرێت ، بۆ نمونە كاتێك دەڵێیت ” بە پەلە پەیوەندیم پێوە بكە “رەنگە شتێكی ئاسایی بێت لای تۆ بەڵام ئەو خراپ بیر بكاتەوە و بیخەیتە دۆخێكی ناخۆشەوە .
4- نامەی داواكاری :
پێش ئەوەی هاوسەركەت بچێتە دەرەوە ئەو شتانەی پێ بڵێ كە پێویستە و بە كورتە نامە بۆی مەنێرە ئەمە هۆكارە بۆ بێزاربوون و توڕە كردنی .
5- نامەی پڕ گلەی:
ئەمە هاوشێوەی ئەو نامانەی ڕق و توڕەیت بۆ نوسیوە هاوسەرەكەت بێزار دەكات ، ئەگەر گلەیت لە شتێك هەیە ئەوە دەتوانیت چاوەڕێ بكەیت هەتا دەگەڕێتەوە دواتر ئەوەی لە دڵتدایە پێی بڵێیت .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
