دلێ ههڤژينان ساخلهمتره
رووداو- AFP
نەخۆشخانەی زانکۆیی رۆیال ستۆک لە بەریتانیا رایدەگەیێنێت ئەو بەساڵاچووانەی خێزاندارن دڵیان تەندروستترە بە بەراورد بەو بەساڵاچووانەی کە بە تەنیا دەژین و لە خێزانەکانیان جیابوونەتەوە.
بەشی نەخۆشییەکانی دڵ لە نەخۆشخانەی زانکۆیی رۆیاڵ ستۆک لە بەریتانیا توێژینەوەیەکی بە سەرپەرشتی د. چون وای وۆنگ ئەنجامداوە. لە توێژینەوەکەدا لەکاریگەری ژیانی هاوسەرگیری لەسەر تەندروستی دڵی نزیکەی 2 ملیۆن کەسیان کۆڵیوەتەوە.
د. چون وای وۆنگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوە بەریتانییەکە دەڵێت کاتێک کەسێك هاوسەرگیری دەکات، بەشێوەیەکی گشتی تەندروستتر دەژیت لەو کەسانەی کە هاسەرگیرییان نەکردووە، روونیدەکاتەوە مەترسی مردنی کەسانی بەساڵاچوو کە خێزانیان نییە 16% زۆرترە بە بەراورد بەوانەی خێزاندارن.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت هۆکاری تەمەندرێژی ئەوانەی هاوسەرگیرییان کردووە ئەوەیە کە 42% کەمتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و 55% کەمتر تووشی جەڵتەی مێشك دەبن.
چەندین توێژینەوەی پێشووتر دەریانخستووە کاتێك پیاوێك خێزانەکەی لەگەڵی دەژیت، یان بەپێچەوانەوە، ئەمە دەبێتە رێگەیەک بۆ ئەوەی هەوڵی ئەوە بدەن دووربکەونەوە لە خووە ناتەندروستەکان و هەوڵی پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست بدەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
