شبكة لالش الاعلامية

رێنمایێن ساخله‌م بۆ مەلەڤانيكرنێ ل وەزرێ هاڤينێ دا 

رێنمایێن ساخله‌م بۆ مەلەڤانيكرنێ ل وەزرێ هاڤينێ دا 

رووداو- هەولێر

پسپۆڕێكی نەخۆشییەکانی پێست لە باشووری کوردستان دەڵێت نابێت ترس لە هەوکردن و نەخۆشکەوتن لەنێو ئاوی مەلەوانگەکان وابکەن هاونیشتمانییان لە مەلەوانی و وەرزشە جیاوازەکان دووربکەونەوە و دەبێت بەپێی پێویست رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێبکەن و دواتر وەرزشەکان ئەنجامبدەن.

د. هێمن ئەحمەد زەمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست لە سلێمانی دەڵێت کاتێك کەسێك نەخۆشییەک یان برینێكی پێستی هەیە، نابێت بچێتە نێو ئاوی مەلەوانگەکان چونکە هەم مەترسی گواستنەوەی نەخۆشییەکە بۆ کەسانی دەورووبەری زیاددەکات و هەم مەترسی ئەوە هەیە لەڕێگەی برینەکەوە چەندین بەکتریا بێنە نێو جەستەی.

پسپۆڕە کوردەکەی نەخۆشییەکانی پێست دەڵێت کۆمەڵێك ماددەی کیمیایی تێکەڵی ئاوی مەلەوانگەکان دەکرێن، کە زۆرجار مەترسی لەسەر پێست و پرچ دروستدەکەن، روونیدەکاتەوە جێبەجێكردنی هەندێك رێنمایی پزیشكی مەترسییەکان کەمدەکەنەوە.

د. هێمن زەمان هەروەها روونیدەکاتەوە باشترین رێگە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئاوی مەلەوانگە ئەوەیە، بەر لە چوونە نێو ئاوەکە قژەکە بە رۆنێكی تایبەت چەور بکرێت، تاوەکو زیانەکانی کلۆر لەسەری کەمببنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سازییا سپه‌یس ئێکس: دێ 2 گەشتیاران بەینە سەر بانێ ھەیڤێ

Lalish Duhok

پتریا ئه‌و كه‌سێن تووشی نه‌خوەشیا زه‌هایمه‌رێ‌ دبن ژنن

Lalish Duhok

٣ ڤیتامین ئازارێن ملى ناھێلن

Lalish Duhok