چینێ بله‌زترين شه‌مه‌نده‌فه‌ر ل جیهانێ دروستكر
وشه:
به‌رپرسانی چین دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه ده‌ستیان به دروستكردنی خێراترین شه‌مه‌نده‌فه‌ری موگناتیسی له جیهان كردووه و تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان و خێراییه‌كه‌یشی ده‌گاته سه‌رووی 600 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره نوێیه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه ناوی “ماگلیف”ی لێنراوه و به ته‌واوی پشت به ته‌كنه‌لۆجیای پاڵنان له ڕێی موگناتیسه‌وه ده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی سكه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌یه كه به موگناتیس خودی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به‌خۆیه‌وه ده‌لكێنێت و وا ده‌كات هیچ ئه‌گه‌رێكی ده‌رچوون له‌سه‌ر سكه‌كه‌ی بوونی نه‌مێنێت، له‌وكاته‌ی زۆر به خێرایی ده‌ڕوات.
ناوه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه و كورسییه‌كانی دانیشتنی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر فره‌وان و گونجاو دروستكراون، كه هاوشێوه‌ی شوێنی تایبه‌ت و سه‌رمایه‌دارانه له نێو فڕۆكه و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان و شیاوی زۆری تێدا ده‌سته‌به‌ركراوه، تا سه‌رنشینانی له كه‌شێكی زۆر گونجاو و بێ كێشه گه‌شته‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
پرۆسه‌ی دروستكردنی به‌رده‌وامی هه‌یه و له شاری چینگداوی كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی چین به‌رهه‌م ده‌هێنرێ و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ، یه‌كه‌م گه‌شتی له ماوه‌ی پێنج تا 10 ساڵی داهاتوو پێ ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وكاته‌ی هه‌موو كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی ته‌واو ده‌بن.
به‌هۆی فره‌وانی خاكی چین، یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانی به‌یه‌كبه‌ستنه‌وه‌ی وڵاته‌كه نه‌بوونی تۆڕێكی خێرا و فره‌وانی هاتوچۆیه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش حكوومه‌تی چین به‌رده‌وام بیری له په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گواستنه‌وه له ڕێی هێلی ئاسنین كردووه‌ته‌وه و له چه‌ند ساڵی ڕابردوویش پێشكه‌وتنی گه‌وره له‌و بواره هاته دی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
