پركرنا تانكێ پانزینا تمبێلێ ل هاڤینێ مه‌ترسیداره
وشه:
پسپۆڕانی بواری ئۆتۆمبێل له‌باره‌ی پاراستنی ئۆتۆمبێل، دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه، چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگیان بۆ شۆفێران بڵاو كرده‌وه كه وا ده‌كه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان به شێوه‌یه‌كی گونجاو پڕ له به‌نزین بكرێن و زیانیان بۆ شۆفێرانیان نه‌بێت.
به‌شێك له‌و ڕێنوێنییانه‌ی پسپۆڕان بڵاویان كردووه‌ته‌وه ئه‌مانه‌ن:
_ هه‌رگیز له هاویندا به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت پر مه‌كه، هه‌ندێك بۆشایی تێدا بهێڵه‌ره‌وه، چونكه ئه‌و سندووقه‌ی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت، له ڕێی ئامێرێ هێنان و بردنه‌وه به‌نزینه‌كه ده‌گوازێته‌وه، كاتێكیش به‌نزینه‌كه پڕ ده‌بێت و كه‌شوهه‌وا گه‌رم ده‌بێت، وا ده‌كات به‌نزین له بۆری هێنانه‌كه بگاته لووتكه و به‌نزینه‌كه‌ی ناوی بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له قازانجی بهنزینخانهكانه و تۆ هیچ سوودێكی لێ نا‌بینیت، بۆیه وا باشتره نیوه یان سێ چاره‌كی به‌نزین تێ بكه‌یت.
_ كاتێك به‌نزین ده‌كه‌یته ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، زۆر به هێواشی ده‌ست له سۆنده‌ی به‌نزینی به‌نزینخانه‌كه هه‌ڵبگره، بۆ ئه‌وه‌ی هێواش هێواش بهنزیهكهی تێ بكه‌یت، چونكه هه‌موو سۆندهیهكی به‌نزینخانه‌كان بۆ پاراستنی به‌نزین و ڕاكێشانی به‌نزینه‌كه، بوخارێكی له‌ناودا هه‌یه، كاتێكیش تۆ به توندی و به په‌له به‌نزینی ئتۆمبێلهكهت پڕ ده‌كه‌یت، بێگومان پاره‌یه‌كی زۆرت به بوخار و هه‌ڵمی پهستێنراوهكهی داوه و به‌نزینت بۆ به‌نزینخانه‌كه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
_ هه‌رگیز ئه‌و سۆنده‌ی به‌نزینانه به‌كار مه‌هێنه كه زۆر درێژن و پێچ و په‌نا و چرچییان تێ كه‌وتووه، چونكه به‌شێكی به‌نزینه‌كه‌ی تێدا ماوه‌ته‌وه و ڕه‌نگه به شتی بچووك پیس بووبێت و تۆش له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌تی ده‌كه‌یت، به‌مه‌ش تووشی دنیایه‌ك كێشه‌ی ده‌كه‌یت و زیان به ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نیت.
_ به‌یانیان زوو به‌نزین بكه ئۆتۆمبێله‌كه‌ته‌وه یان ئه‌و كاتانه‌ی پله‌ی گه‌رمای زه‌وی به‌رزه، چونكه پسپۆڕان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، پله‌ی گه‌رمای نزم ده‌بێته هۆی خه‌ستبوونه‌وه‌ی به‌نزین، كاتێكیش دنیا له پڕ گه‌رم ده‌كات، خه‌ستییه‌كه‌ی چاك ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر تۆ له كاتی كه‌شوهه‌وای گه‌رم یان به‌یانیان كاتی هه‌بوونی خۆردا به‌نزین له ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه‌یت، ئه‌وا پاره‌ی گونجاوت به به‌نزینه‌كه‌ت داوه، به‌ڵام له كاته‌كانی تر ته‌نیا قوڕسایییهكه له‌سه‌ر بڕێكی كه‌می به‌نزین خهستبووهوهكه پێوانه كراوه و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ بانكی به‌نزینخانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رچاوه/ سیاره
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
