شبكة لالش الاعلامية

‌10 رێ بۆ خۆپاراستنێ ژ ئازارێن پشتێ

‌10 رێ بۆ خۆپاراستنێ ژ ئازارێن پشتێ
وێستگە ستایل-

ئازاری پشت یەكێكە لەو كێشانەی زۆرێك لە خەڵك لەئێستادا بەدەستیەە دەناڵێنن ، بۆ ئەوەی خۆتان بپارێزن لەتوشبوون بە ئازاری پشت ئەوە پێویستە ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بن.

1-دوور بكەوەرەوە لەو كارە قورسانەی كە دەبێتە هۆی توشبوون بە ئازاری پشت.

2- لەكاتی كاركردن و دانیشتندا پێویستە شێوازی جوڵانەوە و دانیشتنی تەندروستانە بزانیت بۆ ئەوەی لە توشبوون بە ئازاری پشت دووربیت.

3-كێشی زۆر هۆكارە بۆ توشبوون بە ئازاری پشت بۆ ئەوەش ئەگەر كێشت زۆرە ئەوە باشتر وایە كێشت داببەزێنیت.

4-گرنگی بە وەرزشكردن بدە و هەفتەی چەند جارێك مەلە بكە.

5-دوور بكەوەرەوە لە زۆر دانیشتن یان وەستان بەپێوە ئەگەر كارەكەت وای ئەخواست كە دابنیشیت یان هەر بەپێوە بیت ئەوە باشتر وایە 30 خولەك جارێك لەشوێنی خۆت بجوڵێیت .

6-دوور بكەوەرەوە لەوەی بە دانیشتانەوە بخەویت.

7-كێشانی جگەرە یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكانی دروستبونی ئازاری پشت ،باشتر وایە لەكێشانی جگەرە بوەستن.

8-كاتێك لەسەر كۆمپیوتەر كاردەكەیت هەوڵبدە بە ڕێكی دابنیشە و پشتت ڕێك بێت كاتێك كار دەكەیت و ملت نەچەمێنیتەوە.

9-لەكاتی هەڵبژاردنی جێگەی خەوتندا پێویستە سەرین و دۆشەكی گونجاو هەڵبژێریت،نابێت ئەو سەرینەی لەسەری دەخەویت زۆر بەرز تربێت لەئاستی دۆشەكەكەت بۆ ئەوەی بڕبڕەكانی پشتت ڕێك بێت و توشی ئازاری پشت نەبیت.

10- خەوتن لەسەر سك هۆكار دەبێت بۆ زۆر بونی پەستانی میكانیكی لەسەر پشت و ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبونی ئازار لەبڕبڕەكانی پشتدا .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چه‌ندین هونه‌رمه‌ندێن زاخۆ ژ كارێن هونه‌ری دووركه‌فتینه‌

Lalish Duhok

مفايێن رێڤه‌چۆنێ بزانه‌

Lalish Duhok

زانايان مەترسیدارترین پنيا رەش د گەردوونى دا ئاشكه‌راكر

Lalish Duhok