شبكة لالش الاعلامية

ل چى تەمەنه‌كى دا زارۆكى مۆبایلا خۆ هەبت؟

ل چى تەمەنه‌كى دا زارۆكى مۆبایلا خۆ هەبت؟

ئێن ئارتى2:

دایکان و باوکان ئاگاداردەکرێنەوە لە بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن منداڵەکانیانەوە، کە تا تەمەنی ١١ ساڵ نابێت مۆبایلی تایبەت بە خۆیان هەبێت.

ماڵپەڕی “expressdigest” باس لە تەمەنی گونجاوی منداڵ دەکات بۆ بەکارهێنانی مۆبایل و لە بابەتێکدا بڵاویکردووەتەوە، شارەزایەکی بواری منداڵان لە ئوستورالیا دایکان و باوکان لە زیانەکانی بەکارهێنانی مۆبایل ئاگاداردەکاتەوە بەر لە تەمەنی دیاریکراو کە تەمەنی ١١ ساڵانە.

لە لێدوانێکیدا دەربارەی ئەو بارودۆخە وتی “دایکان و باوکان دەکەونە ژێر کاریگەری قسەی منداڵەکەیان کە دەڵێت هەموو هاوڕێکانم مۆبایلیان هەیە جگە لە من”، ئەمەش وادەکات کە مۆبایل بۆ منداڵەکەیان بکڕن بەبێ ئەوەی بیر لە دەرئەنجامەکەی بکەنەوە.

ئەم شارەزایە باسی لەوە کرد کە پێویستە ببێتە یاسا و دایکان و باوکان لە ڕۆژێکدا تەنیا دوو کاتژمێر ڕێگە بە منداڵەکانیان بدەن مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنێت.

سەبارەت بە بەکارهێنانی مۆبایل بۆ منداڵی خوار تەمەن ١١ ساڵ ئەوەی ڕوونکردووەتەوە کە دەبێتەهۆی دوودڵی و دروستبوونی فشاری دەروونی.

ل.ب

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پسپۆڕه‌كێ ژینگەهێ: مەترسیا بیابانبوونێ هەرێما کوردستانێ ڤه‌ناگرت

Lalish Duhok

55 پاتری لە سكی ژنێك دەردەهێنرێت

Lalish Duhok

مۆنالیزا بچووکا مووسلێ د تۆرێن جڤاکی دا بەربەلاڤ بوویە

Lalish Duhok