شبكة لالش الاعلامية

چاوان زارۆكێ خۆ دێ رازى كه‌ى بچته‌ قوتابخانێ؟

چاوان زارۆكێ خۆ دێ رازى كه‌ى بچته‌ قوتابخانێ؟
كوردستان تيڤى:
نیاز وایه‌ له‌مانگی نۆ ساڵی خوێندنی( 2018-2019 ) ده‌ست پێبكات بۆ قوتابیانی پۆلی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ژیانێكی نوێ ده‌ست پێده‌كات به‌شێك له‌ منداڵان له‌ یه‌كه‌م ساڵی خوێندنیاندا حه‌زیان له‌ قوتابخانه‌ نییه‌، له‌و ساڵه‌دا به‌تایبه‌ت ڕۆژه‌كانی سه‌ره‌تای قوتابخانه‌یان ساته‌كانیان به‌ زه‌حمه‌ت لێده‌ڕوات ته‌نانه‌ت كێشه‌ بۆ دایك و باوكیان دروستده‌كه‌ن و نایانه‌وێت بچنه‌ قوتابخانه‌.

لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاری ده‌كه‌ین كه‌ یارمه‌تی منداڵ ده‌دات بۆ چوونه‌ قوتابخانه‌:

١. سه‌ره‌تا منداڵ ڕابهێنرێت بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ دایكی دووربكه‌وێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ببرێته‌ ڕه‌وزه‌ باشتره‌ چونكه‌ فێرده‌بێت چۆن به‌بێ دایكی هه‌ڵبكات.

٢. له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه‌ منداڵ له‌سه‌ر قوتابخانه‌ ڕابهێنرێت، ئه‌ویش دایك و باوك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن تا قوتابخانه‌كه‌ی خۆشبوێت.

٣. له‌ ساڵی یه‌كه‌مدا ئاماده‌كاری بۆ منداڵ بكرێت و كه‌ره‌سته‌ی خوێندنی بۆ ئاماده‌بكرێت تا قوتابخانه‌ی لا خۆشه‌ویست ببێت.

٤. دایك و باوك له‌ ساڵی یه‌كه‌مدا دیاری بۆ منداڵه‌كه‌یان بكڕن به‌هۆی چونه‌ قوتابخانه‌ی.

٥. باشتره‌ دایك پێش ده‌ستپێكردنی قوتابخانه‌، قوتابخانه‌ به‌ منداڵه‌كه‌ی بناسێنێت و پێناسه‌ی بۆ بكات كه‌ چ سوودێكی هه‌یه‌ و مانای چییه‌ و ئامانج له‌ خوێندن چییه‌.

٦. له‌سه‌ر باوان پێویسته‌ به‌پێی سیستمێك هه‌ر له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی خوێندنه‌وه‌ پاداشتی منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن.

٧. له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می قوتابخانه‌كه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵێك منداڵی تری ناسیوه‌، باوان ئاهه‌نگێكی بچوك به‌وبۆنه‌وه‌ بۆ منداڵه‌كه‌یان سازبكه‌ن و هاوڕێكانی منداڵه‌كه‌ی و باوانیان بانگهێشتبكات.

سه‌رچاوه‌/ هییه‌ مه‌گه‌زیین ، كوردیۆ

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دۆشاڤا شتی و پینگی ڤەخۆن

Lalish Duhok

سالا 2018 دێ هێرشێن ئه‌لیكترونى زێده‌تر بن

Lalish Duhok

بۆ ئێكه‌مین جار جوانترین په‌لاتينكا جیهانێ ده‌ركه‌فت

Lalish Duhok