شبكة لالش الاعلامية

كچه‌ك و كوڕه‌كی كورد ب رێيا پۆبجی دبنە هه‌ڤژین

كچه‌ك و كوڕه‌كی كورد ب رێيا پۆبجی دبنە هه‌ڤژین
رووداو – هەولێر

گەنجێكی كورد لە رێگەی یاریی ئەلیكترۆنیی پەبجییەوە، هاوبەشی ژیانی دەدۆزێتەوە و هاوسەرگیری دەكات، بەڵام فتوایەكی یەكێتی زانایان دوودڵی كردووە و دەپرسێ‌: “دەبێ‌ هاوسەرگیرییەكەمان حەڵاڵ بێ‌؟”. یەكێتی زانایانیش داوا لەو گەنجە دەكەن سەردانیان بكات.

ئەحمەد گەنجێكی تەمەن 23 ساڵە، دانیشتووی دەرەوەی شاری هەولێرە، ماوەی مانگێكە لەگەڵ (س)ی تەمەن 19 ساڵ بوونەتە هاوژین. ئەوان لەڕێی یاریی پەبجییەوە یەكدییان ناسیوە.

ئەحمەد بە (رووداو)ی گوت: “من كرێكارم، ئەو رۆژانەی ئیشم هەبووایە بە شەو یاریی پەبجیم دەكرد، ئەگەریش ئیشم نەبووایە، بە رۆژ هەشت سەعات یاریم دەكرد، لەڕێگەی ئەو یارییەوە كچێكم ناسی، دوای ئەوەی دووجار یەكدیمان بینی، بڕیارمان دا هاوسەرگیری بكەین”.

ئەحمەد مانگێكە لەگەڵ (س) پێكەوەن، ئاگادارە سێ‌ كوڕ و كچی دیكەش لە رێگەی ئەو یارییەوە یەكدییان ناسیوە و بوونەتە هاوژینی یەكدی، بەڵام فتوایەك لەبارەی ئەو یارییەوە، ئەحمەدی تووشی دڵەڕاوكێ‌ كردووە.

ئەحمەد دەڵێت: “دوای ئەو فەتوایە وەك بڵێی تاوانێكمان كردبێ دوودڵین، چونكە ئێمە موسوڵمانین .ئێستا بەهۆی ئەم فەتوایە چیرۆكی هاوسەرگیریمان بە ناشیرینی لەلایەن خەڵكەوە سەیر دەكرێت و حەزناكەم كەس بزانێت بەو رێگەیە هاوژینەكەم ناسیوە”.

پەبجی PUBG ، كورتكراوەی (PLAYERUNKNOWN’S BATTLEGROUNDS) یەكێكە لە ‌یارییە ئۆنڵاینەكان و جۆرەكەی Battle Royaleـە، واتە ئەم جۆرەیان بریتییە لەوەی چەند یاریزانێك لە شوێنێكی دیاریكراودا یاری دەكەن و لە كۆتاییشدا تەنیا یەك كەس براوە دەبێت لەناویاندا، یارییەكە لەلایەن كۆمپانیای Blue holeـەوە دروستكراوە. ماوەی چەند مانگێكیشە ئەم یارییە لە كوردستان بڵاوبووەتەوە و خەڵكانێكی زۆر بە تایبەت گەنجان لەسەر مۆبایلەكانیان داونڵۆدیان كردووە و یاری پێدەكەن.

بەهۆی زۆر سەرقاڵبوونی گەنجانەوە بەو یارییە، لێژنەی فتوای سەر بە یەكێتیی زانایانی ئاینی لە شاری سلێمانی قسەی خۆی لەبارەی یارییەكەوە كرد و حەرامی كرد.

پێشتر د.عیرفان رەشید، سەرۆكی لیژنەی فەتوا لە سلێمانی بە (رووداو)ی راگەیاندبوو “لە كۆبوونەوەیەكی لێژنەكەماندا لە رۆژی 24/10/2018 كە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، بڕیار درا كاركردن بە یاری پەبجی حەرام بكرێت، ئەمەش لەبەرئەوەی ئەم یارییە بووەتە هۆی ئەوەی خەڵكانێكی زۆر، بە تایبەت گەنجان، بەم كارەوە سەرقاڵ بن و كاتەكانی خۆیان بەفیڕۆ بدەن”. بەڵام لە لێدوانێكدا بۆ هەفتەنامەی (رووداو) دەڵێت: “ناتوانین بەڕەهایی بڵێین ئەم یارییە حەرامە، بەڵام هەر شتێك ببێتە هۆی ئەوەی ئاڵوودەی ببیت و كاتت ببات و نەتوانی كاربكەیت بەو هۆیەوە، حەرامە”.

بۆ رەوینەوەی دڵەڕاوكێی ئەحمەد و هاوژینەكەی، مەلا محەممەد ئێنەیی، ئەندامی لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان داوا لەو گەنجە دەكات سەردانی لیژنەكەیان بكات بۆ ئەوەی گوێی لێ بگرن و لەنزیكەوە وەڵامی بدەنەوە كە هاوسەرگیرییەكەیان حەڵاڵە یان حەرامە.

مامۆستا محەمەد ئێنەیی سەبارەت بە یارییەكە گوتی: “ئێمە هێشتا بڕیارمان لەسەری نەداوە، چونكە لیژنەی باڵای فەتوا تا دیراسەی تەواوی بابەتە نەكات و زانیاری تەواوی لەسەر نەبێت هیچ فەتوایەك بۆ حەڵاڵی و حەرامی دەرناكات”. هەروەها گوتیشی: “كات بەفیڕۆدان حەرامە جا چ پیاو لە ئەرك و مافی خێزانی و بەرپرسیارێتی دووربخاتەوە یاخود بە پێچەوانەوە بۆ ئافرەتیش”.

سەبارەت بە فتواكەی لێژنەی فتوای سلێمانیش، مەلا محەممەد ئێنەیی گوتی: “ئەوان بە سیغەی مونكەر قسەیان لەبارەی یارییەكە كردووە و گوتوویانە پەسەند نییە، بەڕەهایی حەرامیان نەكردووە”.

مەلا لاوەند نەوزاد كە گوتارخوێنی مزگەوتی كێلییە لە سلێمانی، دوای فەتواكەی لیژنەی فەتوای سلێمانی رایگەیاند كە ئەو یارییە حەرام نییە و بڕیاری دا لەمەودا ئەویش ئەو یارییە بكات. مەلا لاوەند گوتی: “دڵنیایی دەدەمە ئەو گەنجە كە لەڕێگەی پەبجییەوە هاوسەرگیری كردووە، هاوسەرگییەكەی حەڵاڵە و هیچ كێشەی نییە، با هەر لە رێگەی پەبجییەوە ژنی دووەمیش بێنێ‌”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مفايێن ماستى بۆ رێگريكرنێ ل جەلتێ هاتن ديتن

Lalish Duhok

روونشتنا زێده‌ هۆكارێ قەلەوی و شێرپەنجێ يه‌

Lalish Duhok

ژبه‌ر ڤان ل دووڤ ژنێن قەلەودا بگەرێن

Lalish Duhok