شبكة لالش الاعلامية

فەیسبۆك هۆکارێ خەمۆکيا گەنجايە

فەیسبۆك هۆکارێ خەمۆکيا گەنجايە

 رووداو- هەولێر

توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکانی ئەمریکی دەریخستووە لەنێو بەکارهێنەرانی تۆرەکۆمەڵایەتییەکان، بەکاربەرانی فەیسبووک زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن.

پزیشکانی ئەمریکی لە فیلادێلفیا لە توێژینەوەکەدا لە کاریگەری بەکارهێنانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانیان لەسەر دەرووندروستی لە هەموو تەمەنەکان بەگشتی و نەوجەوانان بەتایبەتی کۆڵیوەتەوە.

د. راینا مێچەنت، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، پێشووتر توێژینەوە کراون سەبارەت بە کاریگەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر دەروونی مرۆڤ، بەجۆرێک هۆکارن بۆ خەمۆکی، بەڵام ئەم توێژینەوە ئەوەی دەرخستووە کە زۆرترین رێژەی خەمۆکی لەنێو ئەو کەسانەن کە فەیسبووک بەکاردەهێنن.

توێژینەوەکە لەسەر نزیکەی 1200 کەس ئەنجامدراوە، توێژەرەکان بۆیاندەرکەوت 114 لەو بەشداربووانە کە فەیسبووکییان زۆر بەکارهێناوە تووشی خەمۆکی بووبوون.

پزیشکە توێژەرەکان هۆکاری ئەوە دەگەرێنەوە بۆ ئەوەی هەواڵەکان بەتایبەت هەواڵە دڵتەزێنەکان زۆر زووتر لە فەیسبووک دادەنرێن، ئەمەش بەشێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ کاردەکاتە سەر دەروونی بەکاربەرەکەی.

پسپۆرانی دەرووندروستی لە ئەمریکا داوادەکەن، خەڵکی بەگشتی و گەنجان بەتایبەتی کاتێکی سنووردار بۆ تۆرەکۆمەڵایەتییەکان دابنێن، زیاتر هەوڵبدەن کاتە بەتاڵەکانییان بە وەرزشکردن و خوێندنەوەی کتێب بەسەرببەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باژێره‌كێ عيراقێ گه‌رمترين باژێرێ جيهانێ يه‌

Lalish Duhok

باشترین و خراپترین باژێر بۆ ژیانێ

Lalish Duhok

گەلەک نڤستن نیشانا نەخۆشیێن ترسناکە

Lalish Duhok