شبكة لالش الاعلامية

بکارهێنەرێن تۆرێن جڤاكى بتر تووشی خەمۆکيێ دبن 

بکارهێنەرێن تۆرێن جڤاكى بتر تووشی خەمۆکيێ دبن 

رووداو- هەولێر

سکوڵی پزیشکی زانکۆی پترسبۆرگ رایدەگەیێنێت زۆربەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک، تویتەر و ئینستاگرام مەترسیی تووشبوون بە خەمۆکی زیاددەکات.

توێژەرانی سکوڵی پزیشكی زانکۆی پترسبۆرگ لە ئەمریکا دەڵێن نزیکەی 1800 کەسی ئەمریکی کە تەمەنیان لەنێوان 19-32 ساڵانە وەڵامی پرسیاری چالاکی خۆیان لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان داوەتەوە. زۆربەی بەشداربووان رۆژانە نزیکەی کاژێرێك و لە هەفتەیەکدا نزیکەی 30 جار سەردانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان کردووە.

توێژەرە ئەمریکییەکان بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی کە زۆرترین ماوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بەکارهێناوە مەترسیی تووشبوونیان بە خەمۆکی 2.7 بووە، بە بەراورد بەوانەی کە کەمترین ماوە بەکارهێنەربوون کە مەترسییەکەیان 1.7 بووە.

پزیشكانی دەروونی سکوڵی پزیشكی زانکۆی پترسبۆرگ لە ئەمریکا روونیدەکەنەوە ئەوانەی سەیری هاوڕێکانیان دەکەن کە پۆستی زۆر دەکەن، خۆیان بە کەم دەزانن، هەروەها ئەوانەی خۆیان زۆر بەکارهێنەرن، تووشی ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت و سەرەنجام خەمۆکی دەبن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كه‌شتییه‌كا ته‌مه‌ن 300 سالى ب گه‌نجینه‌یه‌كا 17 ملیار دۆلاران ڤه‌ هاته‌ ديتن 

Lalish Duhok

ساخله‌ميا جیهانی: ژمارا تووشبوويێن سیل ل جیهانێ دا کێمبوويه‌ 

Lalish Duhok

نرخێ ئێك تكێتا مۆندیالا 2018 دگه‌هته‌ 1110 دۆلارێن ئه‌مریكی

Lalish Duhok