نھێنییەکا مرۆڤایەتيێ ئاشکهرابوو
SNN:
زانایان گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی کەمرۆڤ بەر لە ٧٠٠ ھەزار لەدوورگەی باکوری فلیپین ژیاوە.
رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردۆتەوە کەدوای دۆزینەوەی ئاژەڵێکی یەک قۆچ لەدوورگەی لۆزۆن لەفلیپین و دۆزینەوەی چەند پارچەیەک لەدروستکراوی مرۆڤ بۆیان دەرکەوتوە کەمرۆڤ لەو ناوچەیەدا بوونی ھەبووە.
توێژەران ٤٩ پارچەی پێداویستی تیژ و ٢ چەکوشی دروستکراو لەبەرد و ١٣ نیشانەی جێ پێکانی ئاژەڵەکەیان لەسەر ئێسکەکەی دۆزیوەتەوە کەئاماژەیە بۆ لێدانی بەچەکوش.
زانایانی زانکۆی لۆنگۆنگی ئوسترالیی لەزاری (جیریت بێرگ)ەوە رایانگەیاند کەئەو پێداویستییانەی بۆ لەتکردنی گۆشتی ئاژەڵەکە بەکارھاتووە، زانایان دەریانخستوە کەمرۆڤ بەر لە ٦٧ ھەزار ساڵ لەو دوورگەیە ژیاون و لەوێش پاشماوەی پێ لەسەر ئەشکەوتێکی دوورگەکە دۆزیوەتەوە.
بێرگ رایگەیاندوووە کەشەپۆلی بومەلەرزەی تسونامی رەنگە مرۆڤ و ئاژەڵانی ھێنابێت بۆ سەر دوورگەکە کەپێشبینی ئەوە دەکرێت مرۆڤەکە سەر بەزنجیرە و پۆلی (ھۆبیت)ە کەپێش مرۆڤی نوێ پەیدابووە.
ئەگەرێکی تریش ھەیە کەسەر بەجۆرێکی ترە کەبەر لە ملیۆنێک ساڵ لەچین و باشوری خۆرھەڵاتی ئاسیا ژیاوە.
زانایان ئاشکرایانکردوە زۆر نازانن لەبارەی ئەو مرۆڤەی لەدوورگەکە ژیاوە و ھیواکانیان لەسەر ئەوە ھەڵچنیوە کەچەندین بەڵگەی تری ئاسەواری بدۆزنەوە لەگەڵ بەردەوامی ھەڵکۆڵیندا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
