شبكة لالش الاعلامية

سیسته‌مێ ھەلبژارتنێن داھاتی يێن كوردستانێ دئێته‌ دیاركرن

سیسته‌مێ ھەلبژارتنێن داھاتی يێن كوردستانێ دئێته‌ دیاركرن
ZNA – هه‌ولێر

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، بۆ بڕیاردان لەبارەی سیستمی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان، راوێژ لەگەڵ لایەنەکان و شارەزایان دەکەن و دواجار سیستمێک دیار دەکرێت.

شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان راگەیاند: “بەپێی ئەو فەرمانەی کە لە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ئاراستەی کۆمسیۆن کراوە، تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە کۆمسیۆن دەست بکات بە ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پێویستە جارێکی دیکە بە فەرمانێکی دیکە لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ئاگادار بکرێینەوە، ئەگەر ئەوەش بکرێت دەتوانین بۆ ھەردوو ھەڵبژاردنەکە پێکەوە ئامادەکاری بکرێت، پێشتر ئێمە وەک کۆمسیۆن بە نووسراوی فەرمی داوامان لە کۆمسیۆن کردبوو کە پێمان باشە ھەرسێ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە یەککاتدا ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان یەکجار بێنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و یەکجاریش خەرجی بۆ ھەڵبژاردنەکان تەرخان بکرێ”.

لەبارەی شێوازی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی کوردستان شێروان زرار،گوتی: “ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ ئێمە تاقیکردنەوەیەکی گرنگ بوو، کە ئێستا دەبینین بەھۆی ئامێری ئەلیکترۆنی لە کۆی ٩ قەوارەی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان ٧ قەوارەیان ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن رەتدەکەنەوە و لە ھەموو عێراق سکاڵای زۆر تۆمارکراوە، بۆیە ئێمە دەمانەوێت بە راوێژ لەگەڵ لایەنەکان و شارەزایانی پرۆسەی ھەڵبژاردن بڕیار لە شێوازی ھەڵبژاردنەکانی کوردستان بدەین”.

روونیکردەوە: “ئێمە خاوەن بیرۆکەی خۆمانین، بەڵام دەمانەوێت بۆچوونی لایەنەکانی لەسەر وەربگرین، بۆ ئەوەی بە ھەموو کایەک بگەینە بڕوایەک کە کامە سیستم بۆ ھەڵبژاردن باشترە، بە ئامێری ئەلیکترۆنی بێت یان وەک جارن بە دەست بێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هیڤیدار ئه‌حمه‌د: 984 كه‌س كربوونه‌ شه‌هید كو دبنیاتدا شه‌هید نه‌بووینه‌

Lalish Duhok

كه‌شناسى: به‌فر و باران پترى هه‌موو پارێزگه‌هان دێ ل دهۆكێ بارن

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانی ل دۆر بودجه‌ و مووچه‌‌ى دوو نامه‌يان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرێن عێراقێ دكه‌ت

Lalish Duhok